ترەمپ 'پڕۆژەی ئازادی'ی بۆ ئازادکردنی کەشتییەکانی تەنگەی هورمز راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەیانیی رۆژی دووشەممە دەستپێشخەریی "پڕۆژەی ئازادی" بۆ رزگارکردن و رێنوێنیکردنی ئەو کەشتییە بازرگانییانە دەستپێدەکات کە لە تەنگەی هورمزدا گیریان خواردووە؛ هۆشداریی ئەوەشی دا کە هەر دەستوەردانێک لەم پرۆسەیەدا بە تووندی وەڵام دەدرێتەوە.
 
رۆژی یەکشەممە، 3ـی ئایاری 2026، دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی ترووس سۆشیاڵ رایگەیاند، زۆربەی وڵاتانی جیهان کە پەیوەندییان بە ململانێکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەترەمپ 'پڕۆژەی ئازادی'ی بۆ رزگارکردنی کەشتییەکانی تەنگەی هورمز راگەیاند
 
دەستپێکردنی 'پڕۆژەی ئازادی'
 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، بەیانیی رۆژی دووشەممە (بە کاتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست) پڕۆژەیەک بە ناوی "پڕۆژەی ئازادی" دەستپێدەکات. ئامانجی پڕۆژەکە رێنوێنیکردن و دەرهێنانی سەلامەتی ئەو کەشتییانەیە کە لە ئاوەکانی تەنگەی هورمزدا گیریان خواردووە، تاوەکو بتوانن بە ئازادی بەردەوامی بە کارەکانیان بدەن.
 
ترەمپ گوتیشی: "نوێنەرەکانم لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادار کردووەتەوە کە ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی کەشتییەکان و کارمەندەکانیان بە سەلامەتی بهێنینە دەرەوە، چونکە زۆربەی ئەو کەشتییانە خواردن و پێداویستییە سەرەکییەکانیان بەرەو تەواوبوون دەچێت و ئەوەش مەترسییە بۆ سەر تەندروستیی کارمەندەکانیان."
 
بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتی دەریاوانی، بەهۆی جەنگی ئێرانەوە ئێستا نزیکەی 2 هەزار کەشتی لە سنوورە ئاوییەکانی تەنگەی هورمز گیریان خواردووە. 
 
گفتوگۆ لەگەڵ ئێران و نیشانەی نیازپاکی
 
سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تاران ئاماژەی بەوە کرد، نوێنەرەکانی لەگەڵ لایەنی ئێرانی لە گفتوگۆی "زۆر ئەرێنیدان" و ئەم هەنگاوەش وەک "نیشانەیەکی باشی نیازپاکی" لەلایەن هەموو ئەو لایەنانەی لە جەنگدا بوون، ناوبرد.
ترەمپ دەڵێت، "ئەمە هەنگاوێکی مرۆییە لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەتایبەتیش ئێران. ئەم گفتوگۆیانە دەتوانن ببنە هۆی ئەنجامێکی زۆر باش بۆ هەموو لایەک."
 
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەیدا، دۆناڵد ترەمپ هۆشدارییەکی تووندی دا و رایگەیاند، "ئەگەر بە هەر شێوەیەک دەستوەردان لەم پرۆسە مرۆییەدا بکرێت، بەداخەوە ئەو دەستوەردانە بە تووندی وەڵام دەدرێتەوە."
 
ئەم بڕیارەی ترەمپ لە کاتی دێت کە تەنگەی هورمز بەهۆی جەنگی ئەمدواییەی نێوان واشنتن و تاران، بە رووی هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکاندا داخرابوو، ئەوەش کاریگەریی گەورەی کردبووە سەر بازاڕی وزە و گواستنەوەی جیهانی.
 
وە نییە، داوای هاوکارییان لە واشنتن کردووە بۆ رزگارکردنی کەشتییەکانیان. ترەمپ گوتی، "ئەو کەشتییانە بێلایەن و بێتاوانن و تەنیا بوونەتە قوربانیی هەلومەرجەکە."
 
دەستپێکردنی 'پڕۆژەی ئازادی'
 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، بەیانیی رۆژی دووشەممە (بە کاتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست) پڕۆژەیەک بە ناوی "پڕۆژەی ئازادی" دەستپێدەکات. ئامانجی پڕۆژەکە رێنوێنیکردن و دەرهێنانی سەلامەتی ئەو کەشتییانەیە کە لە ئاوەکانی تەنگەی هورمزدا گیریان خواردووە، تاوەکو بتوانن بە ئازادی بەردەوامی بە کارەکانیان بدەن.
 
ترەمپ گوتیشی، "نوێنەرەکانم لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادار کردووەتەوە کە ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی کەشتییەکان و کارمەندەکانیان بە سەلامەتی بهێنینە دەرەوە، چونکە زۆربەی ئەو کەشتییانە خواردن و پێداویستییە سەرەکییەکانیان بەرەو تەواوبوون دەچێت و ئەوەش مەترسییە بۆ سەر تەندروستیی کارمەندەکانیان."