پۆلیسی سوێد: لە رووداوی تەقەکردنی ناوەندە پەروەردەییەکە نزیکەی 10 کەس کوژراون
رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی سوێد رایگەیاند، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ناوەندێکی پەروەردەیی شاری ئۆبریۆ 10 کەس کوژران و 6ـی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە ئەمڕۆ سێشەممە لە قوتابخانەی دواناوەندی ریبرێسیکا روویدا و کوشندەترین رووداوی هاوشێوەیە لە مێژووی سوێد.
رۆبەرت ئید فۆرێست، گوتەبێژی پۆلیسی شاری ئۆبریۆ لەبارەی رووداوەکە رایگەیاند، هێرشکارەکە خۆی کوشتووە و یەکێک لە کوژراوەکانیش پۆلیسە. هەروها پاڵنەری رووداوەکە "تیرۆریستی" نەبووە.
گوتەبێژەکەی پۆلیس ئاماژەی بەوەشدا، هێرشکارەکە تەنیا یەک کەس بووە و پێشینەی تاوانی نەبووە. تەمەنی هێرشکارەکە 35 ساڵ بووە، بەڵام ناسنامەکەی ئاشکرا نەکراوە.
هەروەها لەبارەی ئەگەری هێرشی دیکە، پۆلیس گوتی، لەو باوەڕەدا نین هێرشی دیکە ئەنجامبدرێت.