لە چین دوو بەلەمی گەشتیاران ژێرکەوتن و سێ کەس مردن

رووداو دیجیتاڵ
 
لە باشووری رۆژئاوای چین دوو بەلەمی گەشتیاران ژێرئاوکەوتن، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و 60 کەسی دیکەش رەوانەی نەخۆشخانە کران و گەڕان بەدوای 14 کەس بەردەوامە.
 
رۆژی یەکشەممە 05-04-2025 میدیای فەرمیی چین رایگەیاند، لە رووبارێکی شاری کیناشی لە هەرێمی گویژۆ، دوو بەلەمی گەشتیاران کە 70 کەسیان هەڵگرتبوو، ژێرئاوکەوتن.
 
تیمەکانی فریاگوزاری بەدوای 14 کەس دەگەڕێن کە لە رووداوەکە بێسەروشوێن بوون. 60 کەس بەهۆکاری جیا جیا رەوانەی نەخۆشخانە کراون و تاوەکو ئێستا گیانلەدەستدانی سێ کەس پشتڕاستکراوەتەوە.
 
شی جینپینگ، سەرۆکی چین داوایکرد "هەموو هەوڵێک" بدرێت و چارەسەری بریندارەکان بکرێت.
 
دوو مانگ بەر لەم رووداوە، لە پارێزگەی هونان لە نێوەڕاستی چین دوو بەلەم پێکیاندادا و 11 کەس گیانیان لەدەستدا.