شۆفێرێک لە دوورگەیەکی فەرەنسا خۆی بەناو خەڵکدا دەکات؛ 10 بریندار هەن
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە شۆفێرێک لە دوورگەی (Île d’Oléron) لە کەناراوەکانی ئەتڵەسی فەرەنسا، خۆی بەنێو کەسانی پیادە و پایسکیلسواراندا کرد و لە ئەنجامدا 10 کەس برینداربوون.
لۆرۆن نونێز، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند، دووان لە بریندارەکان لە بارودۆخێکی مەترسیداردان. هەروەها گوتی، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و خۆیشی بەرەو شوێنەکە دەچێت.
پۆلیس تۆمەتبارەکەی دەستگیرکردووە. بەپێی میدیا نێوخۆییەکانی فەرەنسا، تۆمەتبارەکە تەمەنی نزیکەی 35 ساڵە و لە کاتی دەستگیرکردنیدا هاواری "اللە اکبر"ی کردووە.
بە گوتەی بەرپرسانی فەرەنسی، تاوەکو ئێستا پاڵنەری هێرشەکەیان بۆ روون نەبووەتەوە، هەروەها تیمەکانی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە تاوانەکانی دژی تیرۆر دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە نەکردووە، بەو واتایەی هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی تاوانێکی تیرۆریستی بێت.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەسەر کەسەکە، پێشینەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و کحولی هەبووە، هەروەها بووتڵی گاز لە ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزراوەتەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەسەر کەسەکە، پێشینەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و کحولی هەبووە، هەروەها بووتڵی گاز لە ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزراوەتەوە.