پیته‌ر گالبرێس: سەربەخۆیی کوردستان وەک سکۆتلاند جارێکی دیکە دێتەوە
رووداو - واشنتن
گفتوگۆیه‌كی واشنتن لەبارەی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لانی جیهان ده‌بێته دیبه‌یتێك سەبارەت سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، چونكه دوو له قسه‌كه‌ره‌كان، دوو پسپۆڕی ناسیۆنالیزمی كوردی بوون كه خاوه‌نی بۆچوونی زۆر جیاوازن لەبارەی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
یه‌كێك له به‌شداربووانی پانێڵه‌كه دێنیس ناتالی بوو، كه دوو په‌رتوكی له‌سه‌ر كوردایه‌تی نوسیووه و ئێستا به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی ئه‌مریكایه. ناتالی پێشتر له بابه‌ته‌كانیدا دژی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو، ئه‌مڕۆ كه له‌حكومه‌ته، بۆچوونه‌كه‌ی زۆر نه‌گۆڕاوه.
دێنیس ناتالی، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی "سیاسه‌تی ئه‌مریكا بریتییه له پاڵپشتیكردنی یه‌كپارچه‌یی خا‌كی ده‌وڵه‌تان".
بۆچوونی دژ به قسه‌كانی ناتالی له‌لایه‌ن پیته‌ر گالبرێسه‌وه ده‌ربڕدرا کە پاڵپشتیكا‌رێكی سه‌رسه‌ختی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ه‌و پێشتر وه‌كو ناتالی دیپلۆماتكارێكی ئه‌مریكا بووه.
پیته‌ر گالبرێس گوتی "ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه من و دینیس ناكۆكین. ئه‌وه‌ش ته‌نیا ناكۆكی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئیداره‌یه‌دا، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئیداره‌كانی پێشووتریشدا. راستە سیاسه‌ته‌كه بریتی بووه له پاڵپشتیكردنی یه‌كپارچه‌یی خاك، پێموایه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه و سیاسه‌تی ئه‌مریكا ده‌بێت بریتی بێت له ئه‌نجامدانی هه‌ر شتێكی شیاو بۆ راگرتنی تووندووتیژی".
پاشان قسه‌كه‌ره‌كان هۆكاری جیاوازیان بۆ شكستهێنانی گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی ساڵی 2017 خسته‌ڕوو، كه سه‌ره‌ڕای ده‌نگی لە 93% گه‌لی كورد بۆ سەربەخۆیی، ئه‌نجامه‌كه له‌ژێر فشاری هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیدا جێبه‌جێنه‌كرا.
دوای دیبه‌یته‌كه، رووداو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له پانێڵیسته‌كان گفتوگۆی تایبه‌تی ئه‌نجامدا. دێنیس ناتالی وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌تی ئه‌مریكا بۆ سه‌قامگیركردنی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كانی جیهان، پاڵپشتی گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدای كرد.
دینیس ناتالی بە رووداوی گوت "به‌رده‌وامین له هاندانی گفتوگۆ له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له به‌غداد. سه‌رۆك وه‌زیرانێكی تازه له به‌غدا و سه‌ركردایه‌تی نوێ له كوردستان هه‌یه. ئه‌و جۆره سه‌ركردایه‌تییه واده‌رده‌كه‌وێت هانی به‌ره‌وپێشچوونێكی ئه‌رێنی بده‌ن".
گالبرێس هێشتا گه‌شبینه له‌باره‌ی داهاتووی مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لی كوردستان و پێیوایه هه‌لی باشتری سه‌ربه‌خۆیی ده‌كرێت له داهاتوودا بێته‌پێشه‌وه.
پیته‌ر گاڵبرێس بە (رووداو)ی گوت "گشتپرسی كراوه و خه‌ڵكی بڕیاری خۆی داوه. دڵنیام ئه‌وه ده‌بێته‌وه به‌شێك له گفتوگۆكان دوای ئه‌وه‌ی پرسه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو بودجه، نه‌وت و ناوچه جێناكۆكان چاره‌سه‌ركران. ئه‌م پرسه جارێكی دیكه دێته‌وه وه‌كو چۆن پرسی سه‌ربه‌خۆی سكۆتلاندا له به‌ریتانیا هێشتا به‌رده‌وامه".