مێلانیا ترەمپ لە نیویۆرک مێژووی تۆمارکرد
دووشەممە 2ی ئاداری 2026 نەتەوە یەکگرتووەکان میوانێکی تایبەتی هەبوو، مێلانیا ترەمپ. هاتبوو تاوەکو قسە لەسەر کاریگەری جەنگ و تەکنۆلۆژیا لەسەر منداڵان بکات.
دووشەممە 2ی ئاداری 2026 نەتەوە یەکگرتووەکان میوانێکی تایبەتی هەبوو، مێلانیا ترەمپ. هاتبوو تاوەکو قسە لەسەر کاریگەری جەنگ و تەکنۆلۆژیا لەسەر منداڵان بکات.
راپۆرتەکە دەڵێت، ساڵی رابردوو، عێراق دەستی بەسەر هەزاران کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە. هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، عێراق بووەتە "رێرەوێکی ترانزێتیش بۆ گواستنەوەی ماددەی هۆشبەری دەستکرد بۆ وڵاتانی کەنداو."
قەیرانی مرۆیی لە کۆبانێ بەردەوامە. خەڵک داوای دۆشەک و بەتانی دەکەن و کێشەی سووتەمەنی و کارەباش سەریهەڵداوە. هاوکات ترس لە تاڵانکردنی ماڵەکانیان، وایکردووە ئاوارەکان نەتوانن بگەڕێنەوە.
بەفربارینێکی زۆر رۆژی دووشەممە ژیانی ئاسایی لە نیویۆرک و چەند ویلایەتێکی دیکەی رۆژهەڵاتی ئەمریکا پەکخست، قوتابخانەکان و هەندێک ناوەندی فەرمی وەکو نەتەوە یەکگرتووەکان داخران و زیاتر لە هەشت هەزار گەشتی فڕۆکە هەڵوەشێندرانەوە.
لە سەردانێکی دەگمەن و کتوپڕدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ئەنجامی شۆککەری راپۆرتێکی نوێی رێکخراوەکەی خوێندەوە کە تێیدا هاتووە ئەوەی لە سوودان روودەدات، دەچێتە خانەی "جینۆساید"ـەوە.
نوێنەری زیاتر لە 80 وڵات و رێکخراو لە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی بڕیارێکی نوێی ئیسرائیل بۆ فراوانترکردنی دەسەڵاتەکەی لە کەناری رۆژئاوای فەلەستین دەکەن
ژەنەراڵی کورد مەزڵووم عەبدی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا لە میونشنی ئەڵمانیا لەتەنیشت یەک وەکو ئەندامی یەک تیم لەسەر مێزێک بەرامبەر بەرپرسانی ئەمریکا دانیشتن. نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، وێنەکەیان "هەزار وشە دەهێنێت."
ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی پرسی هاونیشتمانیان لە سووریا بە رووداوی راگەیاند، "نابێت کێشەی کورد لە سووریا بە رێگەی سەربازی چارەسەر بکرێت".
لە نەتەوە یەکگرتووەکان، نوێنەرانی وڵاتانی جیهان بۆ رێزلێنان لە قوربانییانی "هۆلۆکۆستی جووەکان" لەسەر پێ وەستان. رۆژی سێشەممە 27-1، نەتەوە یەکگرتووەکان وەک نەریتێکی ساڵانە، یادی رۆژی جیهانیی یادکردنەوەی هۆلۆکۆستی کردەوە.
لە نیویۆرک پلەی گەرمی 11 پلە لەژێر سفرەوەیە، بەڵام سەرما نەبووەتە رێگر لەبەردەم رەوەندی کوردی کە بێنە سەر شەقام. رۆژی شەممە، دەیان کورد لەو شارە گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک چۆڵ دیارە و هیچ وڵاتێکی ئەندام داوای کۆبوونەوەی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی کورد لە سووریا نەکردووە.
هەندێک دەڵێن کوردستان دەوڵەت نییە و بەپێی یاسا ناتوانێت چەک بکڕێت. ئەو قسانە بۆ سەردەمێکی دیکەبوون. ئەمڕۆ، یاسا نێودەوڵەتییەکان رۆژانە پێشێل دەکرێن. کەس چیتر گوێی پێنادات. کوردستان داوای چەکی بەرگری دەکات کە ئاسانترە قەناعەت بە وڵاتان بهێنیت پێت بفرۆشن، بەڵام دەبێت داوای چەکی بەرگری و داوای چەکی هێرشیش بکرێت، چونکە هێرشیش جۆرێکە لە بەرگری، بەڵام بەڵێن بدەن و ئامادەبن هەموو رێککەوتنێک واژۆ بکەن کە تەنیا بۆ ئەوکاتە بەکاریدەهێنن کە هێرشتان کرایە سەر و هێرش ناکەنە سەر کەس
نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، نزیکەی 58 هەزار کەس هێشتا لە ئەنجامی پێکدادانەکانی ئەم دواییەی شاری حەلەب ئاوارەن، هەرچەندە نزیکەی 90 هەزار کەسی دیکە گەڕاونەتەوە دوای شەڕی نێوان هێزەکانی حکومەت و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر.
لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و پڕ لە گرژیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، دۆخی ئێران بووە سەنتەری مشتومڕە نێودەوڵەتییەکان. ئەمریکا لە رێگەی نوێنەرەکەیەوە رایگەیاند کە هێشتا بژاردەی سەربازی دژی تاران لەسەر مێزە، لە بەرامبەریشدا ئێران، رووسیا و چین هۆشدارییان لە هەر دەستێوەردانێکی سەربازی دا.
سەرۆکی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، راپۆرتەکانی تایبەت بە ئاوارەبوونی بەکۆمەڵی گەلی کورد لە حەلەب و دەوروبەرییان پێگەیشتووە و جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی مرۆڤایەتی ئەرکێکی جیهانییە و نابێت چاو لە ئاست پێشێلکارییەکان دابخرێت.
گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە رووداوی راگەیاند، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس "نیگەرانییەکی قووڵی" هەیە بەرامبەر پەرەسەندنی گرژییەکان لە حەلەب و کوژران و برینداربوونی مەدەنییەکان. دەشڵێت: "نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیوەندیدایە لەگەڵ حکومەتی سووریا بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە."
گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزی لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و حەلەب و بەنی زەید وەڵامی نامۆ عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە نیویۆرک دەداتەوە و دەڵێت، "ئاگاداری گرژییەکانی حەلەبین، هانی هەموو لایەنەکان دەدەین گفتوگۆ بکەن.''
هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا نیگەرانی لەبارەی ئاشتی جیهانی دروست دەکات، ئەم هەموو کامێرا و هێزی پۆلیس و خۆپیشاندەرانە لە دەرەوەی دادگایەکی شاری نیویۆرک دەری دەخەن دادگاییەکی چەندە نائاسایی لێرە بەڕێوە دەچێت.
ئەبوبەکر داهیر عوسمان، باڵیۆزی سۆماڵ لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوێستی وڵاتەکەی لەسەر پرسی سەربەخۆیی سۆماڵیلاند و قەیرانی سووریا بۆ رووداو روونکردەوە؛ جەختی لەوە کردەوە، وڵاتەکەی دژی هەر هەوڵێکی جیابوونەوەیە و داوای پاراستنی سەروەریی خاکی سووریاش دەکات
ساڵی 2025 بۆ هەندێک باشترین ساڵی تەمەنیان بوو، بەڵام بۆ هەندێکی دیکە ساڵێک بوو دەڵێن "بڕۆ و لێرە مەمێنە." پەیامنێری رووداو لە گۆڕەپانی تایمز سکوێری نیویۆرک رای خەڵک لەبارەی ساڵی 2025 وەردەگرێت.
لە گۆڕەپانی تایمز سکوێر لە شاری نیویۆرک، ئامادەکارییەکان بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ گەیشتوونەتە لووتکە. بڕیارە نزیکەی 1,000,000 کەس لەو گۆڕەپانە کۆببنەوە و لەڕێگەی بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنییەوە چەندین ئەستێرە بچنە سەر ستەیج. وەک نەریتی ساڵانەش، 1,360 کیلۆگرام "کۆنفێتی" (کاغەزی رەنگاوڕەنگ) لە ئاسمانەوە بەسەر ئامادەبوواندا دەبارێنرێت.
گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداو سەبارەت بە گرژییەکانی حەلەب رایگەیاند، نیگەرانن لە پێکدادانەکانی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا و داوا دەکات هەموو لایەک بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆ.
ساتێکی مێژوویی لە نەتەوە یەکگرتووەکان؛ کوردێک بۆ سەرکردایەتیکردنی گەورەترین ئاژانسی پەنابەرانی جیهان هەڵبژێردرا. د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق بووە یەکەم کەس لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئەو پۆستە وەردەگرێت.
جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامی پرسیارێکی رووداو سەبارەت بە رێگریکردن لە هەڵدانی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک رایدەگەیێنێت، هانی گشتگیری دەدەن لەلایەن تەواوی دامودەزگاکانی عێراقەوە و هیوا دەخوازن رێز لە مافەکانی مرۆڤ بگیرێت.
لە کاتێکدا ئەرکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریکردنی عێراق (یونامی) لە کۆتایی ئەم ساڵ دا تەواو دەبێت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایدەگەیێنێت، گرنگترین دەستکەوتیان دابینکردنی پشتیوانیی تەکنیکی بووە بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و دەڵێت: "ئێستا عێراق نموونە و مۆدێلێکە بۆ هەڵبژاردنەکان."
شتێک دەزانم لەسەر ئەوەی چۆن رووداو بوو بەم دەزگا کاریگەرەی ئەمڕۆ
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەم مانگە سەردانی سووریا دەکات، ساڵێک دوای رووخانی حکومەتی ئەسەد، هەروەها لەکاتێکدا کە گرژییەکان لە ناوخۆی وڵاتەکە زیادیانکردووە بەهۆی خواستی کەمینەکانی سووریاوە بۆ دەسەڵاتێکی نا- ناوەندی.
سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت، پرسی ئۆتۆنۆمی بۆ کورد و کەمینەکانی دیکەی سووریا بابەتێکی ناوخۆییە و پێویستە خودی سوورییەکان بڕیاری لەسەر بدەن، نەک لە دەرەوە بسەپێندرێت.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی هەفتەی رابردووی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکات و هۆشداری دەدات لەوەی پەکخستنی ژێرخانی وزە، دۆخی مرۆیی هاووڵاتییان خراپتر دەکات.
پەیامێکی سامناک لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ ژنان، "ئەگەری کوشتنتان لە ماڵەوە زیاترە وەکو لە دەرەوە و ژنکوژی لە جیهان بەرەو کەمبوونەوە ناچێت،" ئەمە ئەنجامی راپۆرتێکە کە UN سێشەممە لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژناندا بڵاویکردەوە
پێشڤەچوونێکی مەترسیدار لە شەرڕڤانانی رۆژئاوای کوردستانەوە. هێزەکانی دیمەمشق بە هێرشی درۆن بۆ سەر پێگەکانیان تۆمەتبار دەکەن. رۆژی شەممە، هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت، هێرش کراوەتە سەر پێگەکانیان لە دێرەزوور.
گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، رۆژئاوای کوردستان پێویستی بە هاوکارییەکی زۆرە و ئەوان سەرباری ئەو هاوکارییە مرۆییە دەیانەوێت "بەهێزکردنی ئاسایش و ئابووریش" لە ناوچەکە ببینن.
پرۆگرامی خۆراکی جیهانی رۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دەتوانن تەنیا یارمەتیی یەک لەسەر سێی خەڵکی برسیی جیهان بدەن؛ هۆکارەکەیشی بۆ کەمبوونەوەی داهاتیان گەڕاندەوە
نەتەوە یەکگرتووەکان دوایین ڤیدیۆی پشتڕاستراوەی شەڕی سوودان بڵاودەکاتەوە. بەرپرسێکی باڵای رێکخراوەکە نیشانیدەدات کە گەیشتووەتە یەکێک لە مەترسیدارترین ناوچەکانی سوودان - دارفۆر- و بارودۆخۆکەی بەچاوی خۆی بینیووە.
زیاتر لە دوو ساڵە شەڕێکی خوێناوی لە سوودان لە ئارادایە، کە تێیدا نزیکەی 400 هەزار کەس کوژراون، بەڵام نە جیهانی ئیسلامی و نە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاوڕی لێ نادەنەوە. نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵدەدات سەرنجی جیهان بۆ سەر ئەم کارەساتە رابکێشێت و داوای راگرتنی ناردنی چەک بۆ لایەنە شەڕکەرەکان دەکات.
سێشەممە بووە رۆژێکی مێژوویی لە ئەمریکا. نیویۆرک، پایتەختی سەرمایەداری، بە هەڵبژاردنی زۆهران مامدانی وەکو سەرۆک شارەوانی، سەرمایەداریی رێکنەخراو و ترس لە ئیسلامی رەتکردەوە. مامدانی کە پیاوێکی موسڵمانی سۆشیاڵستە، دوا هەڵمەتی هەڵبژاردن جەختی کردبووەوە لەسەر زیادکردنی دەستێوەردانی دەوڵەت بۆ کەمکردنەوەی نایەکسانیی ئابووری لە دەوڵەمەندترین شاری ئەمریکا
ئەم شوێنە، بیابانی رۆژئاوایە، تاکە گەلی ئەفریقای لێ یە کە هێشتا سەربەخۆیی وەدەست نەهێناوە. پێیدەگوترێت "دوایین کۆڵۆنی ئەفریقا". رووبەڕەکەی نزیکەی حەوت هێندەی هەرێمی کوردستانە، بەڵام خەڵکەکەی نیوەی دانیشتووانی پارێزگای هەولێر نابێت: 600 هەزار کەسن.
جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، مۆڵەتی چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان نییە، بەڵام هاوکاریی تەکنیکیی بەهێز پێشکێشی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکەن.
بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆم بە رووداوی راگەیاند، پشکنینیان کردووە و "دەتوانم بڵێم پرۆگرامی چەکی ئەتۆمی [لە ئێران] لە ئارادا نییە".
سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئانەڵێنا بێربۆک، لەگەڵ باڵێۆزی قەتەر لە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی بەست لەسەر لووتکەی مانگی داهاتوو لەبارەی دادپەرەوەری کۆمەڵایەتی، کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە دۆحەی پایتەختی قەتەر سازی دەکات. دروشمی سەرەکی لووتکەکە بریتییە لە "جێنەهێشتنی هیچ کەسێک".
ئەم هەفتەیە سەرۆکی ئەمریکا پیاوێکی بە رەچەڵەک عێراقیی بەناوی مارک سەڤایا کردە نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ عێراق. بەڵام ئایا لە راستیدا مارک کێیە و کێ لە عێراق دڵخۆش دەبێت و کێ دەبێت نیگەرانی دەستنیشانکردنی ئەم گەنجە 40 ساڵە بن. بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە رووداو لە میشیگنە، ئەو ویلایەتەی کە مارک لێی گەورە بوو، تاوەکو لەگەڵ خانەوادەکەی و ئەو کەسانەی لە نزیکەوە دەیناسن گفتوگۆ بکات.
کارلا کوینتانا، بەڕێوەبەری پەیمانگای سەربەخۆی گەڕان بە دوای ونبووان لە سووریا (iimp)، کە باڵاترین هەوڵی جیهانییە بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنەکانی سووریا، رایگەیاند کارەکانیان گەڕان بەدوای کوردانی ئێزدی و ئەوانەش دەگرێتەوە کە لە عەفرین لەژێر دەسەڵاتی میلیشیاکانی نزیک تورکیادا بێسەروشوێن کراون.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بە پلانێکی ئاشتیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات کە حەماس و ئیسرائیل قبووڵیان کردووە. بەوشێوەیە، خولێکی دیکەی تووندوتیژی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کۆتاییهات.
ستێفان دووجاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، جەختی لە گرنگیی بەشداریکردنی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا لە داهاتووی وڵاتەکەیان کردەوە. ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو حکومەتی سووریا فەرمانێکی کۆماریی بۆ دیاریکردنی پشووە فەرمییەکان دەرکرد کە نەورۆزی لەخۆ نەگرتبوو.
هەواڵێک دووری نێوان نیویۆرک و سوریا ناهێڵێت. لانیکەم لە مێشکی ئەم ژنە کوردەی دانیشتووی نیویۆرکدا، کە رۆژی یەکشەممە ئایفۆنەکەی بە هەواڵێکی نەخوازراو رووناک بووە.
بەهۆی رێکنەکەوتنی کۆنگرێس لەسەر بودجە، حکومەتی ئەمریکا تووشی "شەتداون" بووە؛ ئەمەش بووەتە هۆی ناردنەوەی سەدان هەزار فەرمانبەر بۆ ماڵەوە بەبێ مووچە و داخستنی دامەزراوە حکومییەکان. پسپۆڕان هۆشداری دەدەن، ئەگەر بارودۆخەکە درێژە بکێشێت، کاریگەرییەکانی لە دەرەوەی ئەمریکاش هەستی پێدەکرێت
جێگری بەڕێوەبەری رێکخراوی سندووقی جیهانی بۆ بەشداریکردنی کۆمەڵگا و خۆڕاگری (GCERF)، ئاشکرای دەکات، دۆخی نێو کەمپی هۆل لە "ئاستی کارەساتدایە". دەشڵێت، "ژنان سێکس لەگەڵ منداڵی کوڕ دەکەن".
سەرۆکی گەورەترین لووتکەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی کەشوهەوا بەناوی کۆپ 30 کە ئەم ساڵ لە مانگی 11 لە بەڕازیل دەبەسترێ، لە دیدارێکی تایبەتی رووداودا رایگەیاند، عێراق ئەم ساڵ پێگەیەکی تایبەتی هەیە لە COP30 و هاوئاهەنگی لەگەڵ دەکەن.
لە کۆنفرانسێکدا لە شاری نیویۆرک، راوێژکارێکی حکومەتی سووریا وێنەیەکی تاریک و نائومێدکەری بۆ دۆخی سووریای دوای رووخانی رژێمی ئەسەد کێشا. بەگوێرەی راوێژکارەکە، بنیاتی کۆمەڵایەتیی وڵاتەکە بە تەواوی تێکشکاوە و سەرجەم متمانەکان لەنێوچوون.
شەرع گوتارێکی مێژوویی لە نەتەوە یەکگرتووکان پێشکەش دەکات کە ناکۆکە لەگەڵ کردارەکانی. لە رووداوێکی مێژووییدا، دوای دەیان ساڵ، ئەحمەد شەرع رۆژی چوارشەممە بوو بە یەکەم سەرۆکی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتار بدات.
پۆلیس زۆر شەقامی نیویۆرک داخستووە چونکە سەرکردەی وڵاتانی دونیا لێرەن. بەڵام گەلێکی بێ دەوڵەت، ناتوانێت لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتاری هەبێت، بەجۆرێکی دیکە لە نیویۆرک بەشدارە؛ لە رێگەی سینەماوە. ئەم هەفتەیە بۆ ماوەی شەش رۆژ لە یەکێک لە ناودارترین سینەمەکانی نیویۆرک فیلمی فیلمسازانی کورد پێشاندەدرێن.
وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا بە رووداوی گوت، باوەڕیان بە ئیدارەی نوێی سووریا هەیە و هەربۆیە وەک یەکێتیی ئەورووپا سزای سەر ئەو وڵاتە هەڵدەگرن
کەسێک ئەمەی نەدیبێت قورسە باوەڕی پێبکات. دوو پیاو کە رۆژانێک دوژمنی سەرسەختی یەکدی بوون، ئەمڕۆ وەک دوو هاوڕێی نزیک گفتوگۆ دەکەن. لە کۆبوونەوەیەک لە شاری نیویۆرک، سەرۆکی پێشووی سی ئای ئەی، دەیڤد پترایۆس، لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا، چاوپێکەوتنێکی دۆستانەی کرد.
وەزیری دەرەوەی عێراق هەروەها گوتی، "ئەمە رێککەوتنێکی زۆر جیاوازە؛ رێککەوتنێکە لە نێوان هەولێر و بەغدا و، لە نێوان هەولێر، بەغدا و کۆمپانیاکان." هەروەها "ئەم رێککەوتنە راستەوخۆ پەیوەندی بە بودجەوە هەیە و کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت."
چالاکییەکانی نۆیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە نیویۆرکی ئەمریکا، بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاوی فیلم لە چوار پارچەی کوردستان و جیهانەوە دەستیپێکرد. فێستیڤاڵەکە گرنگییەکی تایبەت بە ناساندنی بەرهەمی دەرهێنەرە کوردەکان دەدات.
نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە دیمەشق دەکات لەگەڵ هەسەدە و هێزە سیاسییەکانی دیکەی سووریا گفتوگۆ بکات.
محەممەد ساڵح، توێژەری باڵا لە دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی گوت: "هێرشەکە ئەو هەستە لەنێو وڵاتانی کەنداودا دروست دەکات کە دەبێت بۆ ئاسایش و پاراستنی خۆیان، رێچکەیەکی دیکە بگرنەبەر و پشت بە خۆیان ببەستن. ئەو هەستەیان لەلا بەهێز دەکات کە ئەمریکا ناتوانێت، یان نایەوێت لە هەندێک وێستگە و قۆناخی گرنگ و هەستیاردا بەدەم داواکانی ئەوانەوە بچێت و هەنگاوی کردەیی بنێت بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییان."
باڵەخانەیەی زانکۆی ئۆتاوا هیچمان لەسەر کورد پێناڵێت، بەڵام ئەم هەفتەیە بووە شوێنی کۆنفرانسێکی کەم وێنە بۆ کۆکردنەوەی زانایانی کورد لە جیهان.
لە مێزە دارینە خڕەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشەوە، پەیامێکی سارد لەبارەی داعشەوە بە گوێی دونیادا دەدرێت: داعش لاوازبووە، بەڵام زۆری ماوە لەنێوبچێت و دەیەوێت لە رێگەی ژیریی دەستکردەوە خۆی بەهێز بکاتەوە.
ئەمریکا پشتیوانی سەرەکیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدەیە لە شەڕی دژی داعش، گرانگەر ئاماژەی بەوە کرد، "بەردەوام دەبین لە گرنگیدان بە هاوبەشیمان لەگەڵ هەسەدە، نەک تەنیا بۆ شەڕی دژی داعش بەڵکو بۆ پاراستنی بەندکراوەکان و کەمپەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا. ئەمە شتێکە کە دەبێت دەوڵەتی داهاتووی سووریا بەرپرسیارێتیی بگرێتە ئەستۆ. بۆیە گرنگە کە هەسەدە و دەسەڵاتی کاتی لە دیالۆگێکی زۆر جدیدا بن لەسەر ئەوەی داهاتووی سووریا بۆ لایەنەکان چۆن دەبێت و، دڵنیابوون لەوەی دەتوانن هەموویان پێکەوە کاربکەن بۆ شەڕکردن دژی داعش."