هۆشدارییەک لە ترەمپەوە بۆ ئێران: ئەم دوو بژاردەتان هەیە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ئەمریکا دوایین هۆشداریی دایە تاران و رایگەیاند، یان دەبێت ئێران مەرجەکانی رێککەوتنەکە قبووڵ بکات تاوەکو تەنگەی هورمز بکرێتەوە، یان رووبەڕووی شەپۆلێکی بۆردوومانی "داستانئاسا" ببێتەوە، کە زۆر لەوەی پێشوو سەختتر دەبێت.
رۆژی چوارشەممە 6ی ئایاری 2026 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە پلاتفۆرمی (ترووس سۆشیاڵ) ئاماژەی بەوە کرد، کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی داستانئاسا" بەستراوەتەوە بەوەی ئایا ئێران مەرجە پێشوەختەکان قبووڵ دەکات یان نا.
سەرۆکى ئەمریکا گوتیشی، ئەگەر تاران رەزامەندی لەسەر مەرجەکان دەرببڕێت، ئەوا گەمارۆ دەریاییە "یەکجار کاریگەرەکەی" کۆتایی دێت و رێگە دەدرێت تەنگەی هورمز بەڕووی هەموو وڵاتاندا بکرێتەوە، لەنێویاندا ئێران.
لە هەمان کاتدا، ترەمپ هۆشداری دەدات و دەڵێت، "ئەگەر ئێران رێکنەکەون، بۆردوومانەکان دەستپێدەکەنەوە و بەداخەوە ئەمجارەیان بە ئاست و چڕییەکی زۆر زیاتر دەبێت لەوەی پێشتر هەبووە."
تاران پێشنیازێکی "یەک لاپەڕەیی" لەلایەن واشنتنەوە پێگەیشتووە، کە وەک چوارچێوەیەک بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان دادەنێت. واشنتن چاوەڕوان دەکات لە ماوەی 48 کاژێری داهاتوودا وەڵامی کۆتایی عێراقچی و سەرکردایەتیی تارانی لەبارەی چەند خاڵێکی هەستیار بەدەست بگات.
ئەم یاداشتنامەیە، کە لەلایەن ستیڤ ویتکۆف و جارید کوشنەر، نێردراوانی ترەمپەوە دانوستاندنی لەسەر دەکرێت، چەند تەوەرێکی سەرەکی لەخۆدەگرێت. گرنگترین خاڵیان بریتییە لە وەستانی شەڕ لە ناوچەکە و دەستپێکردنی دانوستاندنی چڕ بۆ ماوەی 30 رۆژ. لەو ماوەیەدا ئێران دەبێت پابەند بێت بە راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ماوەی 12 بۆ 15 ساڵ؛ لە بەرامبەردا ئەمریکا ملیاران دۆلاری بلۆککراوی ئێران ئازاد دەکات و بە قۆناخ سزاکان لادەبات.
یەکێک لە مەرجە هەرە قورسەکانی واشنتن کە تاران رەزامەندیی سەرەتایی لەسەر نیشانداوە، گواستنەوەی تەواوی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێرانە بۆ دەرەوەی وڵات، ئەمەش ئەگەری هەیە رەوانەی خودی ئەمریکا بکرێت. هەروەها تاران دەبێت رێگە بە پشکنینی "لەناکاو"ی پشکێنەرانی نێودەوڵەتی بدات و چیتر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ژێر زەوی بەکارنەهێنێت.
ئەم لێدوانەی ترەمپ کڕۆکی ئەو گووشارە سەربازییەیە کە واشنتن لە رێگەی سێ گرووپی فڕۆکەهەڵگرەوە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دروستی کردووە. دوو بەرپرسی ئەمریکی ئاشکرایان کردووە، هۆکاری ئەوەی ترەمپ لە بڕیاری دەستپێکردنی هێرشی زەمینی و دەریایی بۆ سەر تەنگەی هورمز پاشەکشەی کرد، بۆ ئەو پێشکەوتنە نهێنییانە دەگەڕێتەوە کە لە دانوستاندنەکانی پاکستاندا بەدەستهاتوون.