سیناتۆرێکی ئەمریکی دیمەشق بە پێشێلکردنى ئاگربەست تۆمەتبار دەکات
سیناتۆرێکی ئەمریکی هۆشداریی دا کە حکومەتی سووریا رێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کردووە. جەختی کردەوە، پاراستنی سەقامگیری لە سووریا بۆ ئاسایشی هەموو ناوچەکە گرنگە
سیناتۆرێکی ئەمریکی هۆشداریی دا کە حکومەتی سووریا رێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کردووە. جەختی کردەوە، پاراستنی سەقامگیری لە سووریا بۆ ئاسایشی هەموو ناوچەکە گرنگە
بێلا حەدید، نمایشکاری بەنێوبانگی جیهانی لە نوێترین پەیامیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پشتگیریی خۆی بۆ گەلی کورد دەردەبڕێت و ناوی "کوردستان" دەخاتە پاڵ ئەو وڵاتانەی کە داوای ئازادکردنیان دەکات
نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە تووندی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە پێکهاتەی "بۆردی جێبەجێکردنی غەززە" دەردەبڕێت و دەڵێت، دیاریکردنی ئەندامانی ئەو بۆردە بەبێ هاوئاهەنگی لەگەڵ تەلئەڤیڤ کراوە و دەرەنجامەکەی مایەی قبووڵکردن نییە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی تووندی دایە دەسەڵاتدارانی ئێران و رایگەیاند، ئەگەر تاران دەست بکات بە لەسێدارەدانی خۆپێشاندەران، ئەمریکا "کردەوەی زۆر بەهێز"ی دەبێت. لە بەرامبەردا تاران ئەم هەڕەشانەی واشنتنی وەک "بیانوویەک بۆ دەستوەردانی سەربازی" وەسف کرد
حکومەتی چین هۆشداری دەداتە وڵاتانی ئەورووپا و داوایان لێدەکات رێگری بکەن لە پێدانی ڤیزا بە بەرپرسانی باڵای تایوان؛ پەکین ئەم هەنگاوە بە "دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی" خۆی دەزانێت و دەیەوێت تایوان زیاتر گۆشەگیر بکات
دەرهێنەرە ناودارەکەی سینەمای ئێران رایدەگەیێنێت، سەرکوتکردنی خۆپێشاندەران لەلایەن حکومەتەوە گەیشتووەتە ئاستێک کە خەڵک "بێ پەنا" ماونەتەوە. جەعفەر پەناهی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات پشتیوانی لە خەڵک بکەن بۆ "کۆتاییهێنان" بە سیستمی سیاسیی تاران
حکومەتی قەتەر هۆشداری دەداتە واشنتن و تاران، کە هەر جۆرە پەرەسەندنێکی سەربازی لەنێوانیاندا دەرەنجامی "کارەساتبار"ی لێدەکەوێتەوە و رایدەگەیێنێت، هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە بەردەوامن
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیارێکی "یەکلاکەرەوە"ـی دەرکرد و رایگەیاند، هەر وڵاتێک بازرگانی لەگەڵ ئێران بکات، رووبەڕووی باجی گومرگیی 25٪ دەبێتەوە؛ بڕیارەکەش راستەوخۆ کاریگەری لەسەر عێراق، تورکیا و چین دەبێت.
دیمەنی سەرەتای ئەم ڤیدیۆیە، پاشماوەى تۆپبارانکردنى گەڕەکی شێخ مەقسوودە؛ دانیشتووانى لە ناو وێرانکارییەکی زۆردا دەگەڕێنەوە سەر ماڵەکانیان و هەوڵی دووبارە بنیاتنانەوەی دەدەن.
یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، بەهۆی "سەرکوتکردنی خوێناویی" خۆپێشاندەران، تاوتوێی سەپاندنی زنجیرەیەک سزای نوێ و قورستر بەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا دەکات.
یەکێتیی ئەورووپا نیگەرانیی قووڵی خۆی لەبارەی شەڕی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب دەربڕی. ئەمە لە کاتێکدایە کە سوپای عەرەبی سووریا ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشی دیکەی سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە و بەنی زەید.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، دەسەڵاتدارانی کاتی لە ڤەنزوێلا رەزامەندییان نیشانداوە لەنێوان 30 بۆ 50 ملیۆن بەرمیل نەوتی کواڵیتی بەرز رادەستی ئەمریکا بکەن. ئەم بڕە نەوتە بڕیارە بە نرخی رۆژی بازاڕە جیهانییەکان بفرۆشرێت
یەکێتیی ئەورووپا داوای دانبەخۆداگرتن و رێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکات. ئەم داوایە دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەکەی نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلایان لە هێرشێکی بەرفراواندا دەستگیر کردووە
حکومەتی ڤەنزوێلا داوای کرد ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و بەپەلە رێکبخات. ئەم داواکارییە دوای زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی و مووشەکیی ئەمریکا دێت بۆ سەر پایتەختى وڵاتەکە و دەستگیرکردنى نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکى ڤەنزوێلا و هاوژینەکەى
حکومەتی رووسیا داوا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات کە بە "زووترین کات" زانیاریی ورد لەبارەی شوێن و دۆخی تەندروستیی نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا ئاشکرا بکات. ئەم داواکارییەی مۆسکۆ دوای ئەوە دێت کە واشنتن دەستگیرکردنی مادورۆی لە کاراکاس و گواستنەوەى بۆ دەرەوەى ولات راگەیاند
ڤلادیمیر لۆپێز، وەزیری بەرگریی ڤەنزوێلا، بڵاوەپێکردنی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی لە سەرتاسەری وڵات راگەیاند. ئەم هەنگاوە دوای زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی و مووشەکیی ئەمریکا هات بۆ سەر شاری کاراکاسی پایتەخت و چەند ناوچەیەکی دیکەی ڤەنزوێلا
رۆژی شەممە 3-01-2026 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکی کتوپڕدا دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆککۆماری ڤەنزوێلای راگەیاند. ئەم هەواڵە کۆتایی بە سەردەمی دەسەڵاتی یەکێک لە مشتومڕاویترین سەرکردەکانی جیهان هێنا، کە لە 13 ساڵی رابردوودا بە تووندترین شێوە رووبەڕووی سیاسەتەکانی واشنتن بووەوە
ئیمیلی پۆرتمان، گۆرانیبێژێکی ناسراوە و ماوەی سێ ساڵە هیچ بەرهەمێکی نوێی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام لەم دواییانەدا بەهۆی ئەلبوومێکی "ساختە"وە هەمووانی سەرسام کرد.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، رەزامەندیی فەرمیی داوە بۆ دروستکردنى کەشتییەکى فرۆکەهەڵگری ئەتۆمیی دیکە بۆ وڵاتەکەى.
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، لە مانگی تەممووزی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، هێزەکانیان بە هاوکاریی هاوبەشەکانیان نزیکەی 80 ئۆپەراسیۆنیان لە دژی داعش لە سووریا کردووە. راشیگەیاند: "119 گومانلێکراو دەستگیرکراون."
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا واژۆی لەسەر 221ـەمین فەرمانی سەرۆکایەتی کرد؛ ژمارەیەک کە لە تەواوی یەکەم خولی سەرۆکایەتییەکەی زیاترە.
بڕیارە سیستمێکی نوێی خاوەندارێتیی خانووبەرە بۆ هاووڵاتییانی ناسعودی لە کانوونی دووەمەوە بکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە
ئەگەرچى تەنیا پێنج ساڵە فێستیڤاڵەکە بەڕێوەدەچێت، بەڵام بە بەشداریی سینەماى 70 وڵات، خەریکە دەبێتە یەکێک لە گەورەترین فێستیڤاڵەکانى فیلم لە جیهاندا.
دوابەدواى گەڕاندنەوەى خزمەتى سەربازی لە فەرەنسا، ئەڵمانیاش دواى 14 ساڵ لە راگرتنی، بڕیاری گەڕاندنەوەى لە پەرلەمانى وڵاتەکەى پەسەند کرد.
بەگوێرەى داتاکانی پەیمانگەى لێکۆڵینەوەى جەنگی ئەمریکى، رووسیا لە مانگی رابردوودا گەورەترین پێشڕەویی لە خاکى ئۆکراینا کردووە.
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل داواکارییەکى فەرمیی بۆ لێخۆشبوونى لەو تۆمەتانەى رووبەرووى کراونەتەوە بۆ ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکى ئیسرائیل ناردووە.
20 ساڵ لەمەوبەر تەنیا ئامرازێکى پەیوەندیکردن بوو، بەڵام ئەمڕۆ وەک ئامرازێکی ئالوودەبوون سەیر دەکرێ.
بەگوێرەى دوایین داتاى دەسەڵاتدارانی ئیندۆنیزیا، تایلاند و مالیزیا، گیانلەدەستدان لەو وڵاتانە لە ئەنجامی لافاو و رۆچوونى زەوییەوە 300 کەسى تێپەڕاند
منداڵی بلووری (IVF) لە سەرانسەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، بەجۆرێک لەدایکبوون لە رێگەی تەکنەلۆژیای یارمەتیدەری زاوزێوە لەنێوان ساڵانی 2013 بۆ 2022 بە رێژەی 45% بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاگرێکی گەورە لە هەشت باڵەخانەی نیشتەجێبوون لە هۆنگکۆنگ کەوتەوە و بەهۆیەوە لانیکەم 36 کەس گیانیان لەدەستدا، میدیای خۆجێیش دەڵێت، چەند کەسێک لەنێو باڵەخانەکاندا گیریان خواردووە.
نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، هەر 10 خولەک جارێک ژنێک لەلایەن کەسێکى نزیکییەوە دەکوژرێ، هەروەها دەڵێت، لە 2024دا پێشکەوتنێکى بەرچاو لە بەرەنگاربوونەوەى دیاردەى ژنکوشتن نەبووە.
کۆمەڵەی کریستیانەکانی نەیجیریا رۆژی شەممە رایگەیاند، دوای هەڵکوتانە سەر قوتابخانەیەکى کچان لەلایەن گرووپێکى چەکدارى نەناسراوەوە، "کۆی گشتیی رفێنراوەکان تائێستا 303 خوێندکار و 12 مامۆستان".
وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتىى ئێکس دەڵێ، رێنمایی داوەتە باڵێوزخانەکانى لە وڵاتانی رۆژئاوا کە "زانیاری لەبارەی لێکەوتەکانی کۆچی بەکۆمەڵ لە رووی مافەکانی مرۆڤ و کاریگەرییەکانی لەسەر سەلامەتیی گشتی ئامادە بکەن".
وەزارەتى بەرگریى سووریا بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی گوت، هێرشەکەى شەوى رابردوو بە دوو مووشەکى جۆرى کاتیۆشا بووە، خانوویەک لە گەڕەکی مەزێی دیمەشق کراوەتە ئامانج و بەو هۆیەوە دوو هاوڵاتی بریندار بوون
بڕیارە رۆژى دووشەممە 17-11-2025 ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگ لەسەر رەشنووسی پلانەکەى ترەمپ بۆ ئاشتى لە غەززە بدات. نوێنەرى ئەمریکاش لە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارى دەستپێکردنەوەى جەنگ لە ئەگەرى پەسندنەکردنی پلانەکە دەدات
بەگوێرەى دواین توێژینەوە، نەوەى زێت کە لەدایکبووانى 1997 تاوەکو 2012 دەگرێتەوە، بەراورد بە نەوەکانى پێش خۆیان، کەمترین کحول دەخۆنەوە.
سەرۆکى ئەمریکا لەنێو فڕۆکە تایبەتەکەى قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد و گوتى، بەدوورى نازانێت چاوى بە کیم جۆنگ ئوون، رێبەری کۆریاى باکوور بکەوێت
لە پرۆسەى گۆڕینەوەى بارمتەکانى ئیسرائیل لە غەززە بەرامبەر زیندانییە فەلەستینییەکان، 154 فەلەستینى دواى ئازادکردنیان لە ئیسرائیل رەوانەى میسر کران
کیریل دیمیتریێڤ، دانوستاندنکارى باڵای ئابووریی رووسیا گەیشتە نیویۆرک، ئەوەش بە مەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا لەبارەى کێشەکانى نێوانیان
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکى، سەرۆکى ئۆکراینا لەگەڵ کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا کۆبوویەوە. ستارمەر پشتیوانى وڵاتانى ئەورووپای بۆ ئۆکراینا دووپاتکردەوە
شێڵی ئەندریامیهاجی، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەى نەوەى زێد، کە رێبەرایەتى خۆپیشاندانەکانى ماداگاسکاریان کردووە و بوونە هۆى لەکارلادانى سەرۆکى وڵاتەکە، لە لێدوانێکدا بۆ رووداو گوتى: "ترسمان لە دروستبوونى دەسەڵاتێکى سەربازى هەیە".