هەر کەس لە نەرویج بێ رەزامەندیی بەرامبەر سێکس بکات، 6 ساڵ زیندانی دەکرێت

 
رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانی نەرویج خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسایەک کرد کە سێکس بێ رەزامەندیی کەسی بەرامبەر بە دەستدرێژی دادەنێت. ئەو یاسایەی ئێستا هەیە کاتێک سێکسکردن لەگەڵ کەسی بەرامبەر بە دەستدرێژی دادەنێت کە تووندوتیژی، مەترسی و بەکارهێنانی کەسی بەرامبەری تێدا بێت.
 
رۆژی هەینی 6ی حوزەیرانی 2025 پەرلەمانی نەرویج کۆبووەوە و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسایەک کرد، کە پێناسە بۆ "دەستدرێژی" دەکاتەوە.
 
ئەگەر پڕۆژەیاساکە پەسند بکرێت، ئەوا هەر کەسێک بەبێ رەزامەندیی کەسی بەرامبەر سێکس بکات، ئەوا بە دەستدرێژی دادەنرێت. دەستدرێژیکار دەکرێت بۆ 6 ساڵ زیندانی بکرێت.
 
دانیمارک، یۆنان و ئیسپانیا سێکسکردنی بێ رەزامەندیی هەردوولایان بە دەستدرێژی داناوە.
 
بەگوێرەی میدیای نەرویج، لە هەر 5 ژنێکی وڵاتەکە یەکێکیان رووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسی دەبێتەوە.