توێژینەوەیەک: ڤیتامین D پیربوون دوادەخات

رووداو دیجیتاڵ
 
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە ڤیتامین D تەنیا بۆ تەندروستیی ئێسک باش نییە، بەڵکو یارمەتیی تەواوی لەش دەدات کە درەنگتر پیر بێت.
 
تویژینەوەکە لەلایەن کۆلێژی تەندروستیی جۆرجیا و دامەزراوەی ماس جێنەڕاڵ بریگهامی ئەمریکی کراوە و لە گۆڤاری ئەمریکیی کلینیکاڵ نیوتریشن بڵاوکراوەتەوە. 
 
بە گوێرەی توێژینەوەکە، ڤیتامین D کار دەکاتە سەر دی ئێن ئەی مرۆڤ و وا لە لەش دەکات کە خێرا پیر نەبێت. 
 
بە مەبەستی توێژینەوە، پسپۆڕانی پزیشکی بۆ ماوەی چوار ساڵ، چاودێریی هەزار کەسیان کردووە کە پێکهاتوون لە پیاوانی تەمەن سەروو 50 ساڵ و ژنانی تەمەن سەروو 55 ساڵ. 
 
پسپۆڕان بۆیان دەرکەوتووە کە ئەگەر رۆژانە تەواوکاری ڤیتامین D3 بخۆن، ئەوا نزیکەی 3 ساڵ پیربوونیان دوا دەکەوێت.