لە ئەڵمانیا سۆسیال دیموکراتەکان دەیانەوێت سیستەمی بیمە هەمواربکەنەوە

رووداو - ئەڵمانیا 

جیاوازی چینایەتی و جیاوازی لە مووچە بەپێی جوگرافیا و رەگەز لە ئەڵمانیا ناڕەزایەتی بەشێک لە چینی کەمدەرامەتی ئەو وڵاتەی لێکەوتووەتەوە. 

پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا بۆ کەمکردنەوەی ناڕەزایەتییەکان، پڕۆپۆزاڵێکی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی پەرلەمان سیستەمی سۆسیال و بیمە هەمواربکاتەوە. 

بەپێی پڕۆژەکەی پارتی سۆسیال دیموکرات، پێویستە ئەو کەسانەی کە لە سەرووی 50 ساڵیدا بێکار دەبن، لە لایەن حکومەتەوە یارمەتی بکرێن. 

پڕۆپۆزاڵەکە لەلایەن پارتە ناسیۆنالیست و راستڕەوەکانی ئەڵمانیا رەتدەکرێتەوە، پەرلەمانتارێکی پارتی ئەڵتەرناتیڤ بە رووداوی گوت، سۆسیال دیموکرات دەیانەوە ئەو کەسانە خەڵات بکەن کە کار ناکەن.