گەنجێکی کورد لە سوێد بە پاڵپشتیی ڤیژن ئیجوکەیشن ریکۆردێکی نوێی تۆماری گینس دەشکێنێت
گەنجێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بە سپۆنسەری دامەزراوەی ڤیژن ئیجوکەیشن لە سوێد ریکۆردێکی نوێ لە تۆماری گینس دەشکێنێت.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە نووسینگەی ئەوروپا.
خاوەن توانایەكی رۆژنامەڤانی بەرزە، رۆشنبیری و زمانزانینەكەی یارمەتی دەدەن بۆ ئەوەی بەرهەمی رۆژنامەڤانی ئاستبەرز بەرهەمبێنێت
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە نووسینگەی ئەوروپا.
خاوەن توانایەكی رۆژنامەڤانی بەرزە، رۆشنبیری و زمانزانینەكەی یارمەتی دەدەن بۆ ئەوەی بەرهەمی رۆژنامەڤانی ئاستبەرز بەرهەمبێنێت
گەنجێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بە سپۆنسەری دامەزراوەی ڤیژن ئیجوکەیشن لە سوێد ریکۆردێکی نوێ لە تۆماری گینس دەشکێنێت.
ئەمڕۆ هەزار رۆژ بەسەر دەستپێکردنی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا تێدەپەڕێت. مارک رووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ بە رووداوی راگەیاند، دەیانەوێت دڵنیابنەوە لەوەی ڤیلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە جەنگی دژی ئۆکراینادا "سەرناکەوێت."
وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا پێش کۆتایی ساڵ لە برۆکسل کۆبوونەوە. دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، جەنگی غەززە، جەنگی رووسیا و ئۆکراینا و ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا مژاری سەرەکیی کۆبوونەوەکەیان بوون.
ئەورووپا خۆی بۆ قۆناخی گەڕانەوەی ترەمپ ئامادە دەکات. پەرلەمانتارێک دەڵێت، رووبەڕووی جیهانێکی ئاڵۆزتر دەبینەوە.
پێشانگەی نێودەوڵەتیی خۆراک، یانیش 'سیال' لە پاریس بەڕێوەدەچێت و بۆ یەکەم جار کۆمپانیایەکی کوردی لە پێشانگەکە بەشدار دەبێت.
پەرلەمانی ئەڵمانیا پڕۆژەبڕیاری درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانیان بۆ ماوەی 15 مانگی دیکە لە هەرێمی کوردستان و عێراق پەسندکرد.
لە پەراوێزی لووتکەی یەکێتیی ئەورووپا، راوێژکاری ئەڵمانیا بە رووداوی راگەیاند: "ئەوانەی تاوانبارن ناتوانن لە وڵاتەکەمان بمێننەوە و دەیاننێرینەوە، ناردنەوەشیان پێویستی بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و پەیوەندیی دیپلۆماسی نییە."
جۆزێپ بۆرێڵ هۆشداری دەدات: کێ دەزانێت ئەم جەنگە بەکوێ دەگات. بەڵێ، بۆردوومان لە سووریا هەیە و مەترسییەکی زۆری تەشەنەکردنی جەنگەکە هەیە کە لەوانەیە کار لە عێراقیش بکات. بەڵام نابێ زەمینەی بۆ سازبکرێت. ئەوەی هەیە بەسمانە. با هیوای بخوازین جەنگەکە بۆ وڵاتانی دیکە تەشەنە نەکات.
لە نەمسا راستئاژۆکان بردیانەوە؛ هێشتا دیارنییە ئاییندەی حوکمڕانی لە نەمسا چۆن دەبێت، بەڵام ئەوە روونە کە بۆ ئەوانەی باکگراوندی کۆچبەرییان هەیە، مەرج نییە باشتر بێت لە جاران. لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵی جوان و بەهێز هەن بۆ خۆگونجاندن و بەشداریی کاریگەر لە کۆمەڵگەی نەمساییدا
لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 18-09-2024ـی کابینەی حکومەتی فیدراڵیی ئەڵمانیا، بریار درا ئەرکی سوپای وڵاتەکە لە هەرێمی کوردستان و عێراق تاوەکو کۆتایی مانگی کانوونی 2026 درێژ بکرێتەوە.
درامای "خەلافەت" کە لە تۆڕی نێتفلیکسەوە پەخش دەکرێت، باس لەو کەسە راستئاژۆیانە دەکات کە لە سوێدەوە دەچن بۆ سووریا و عێراق، لەوێیشەوە بۆ موسڵ و دەبن بە ئەندامی خەلافەت. دراماکە دەنگدانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە و رۆڵگێڕە سەرەکییەکەی کە کوردە، لە سوێد خەڵاتی باشترین ئەکتەری ساڵی بردەوە. ئەکتەرێکی دیکەی کورد بە ناوی ئاڵا رەیانی لە دراماکەدا بەشدارە و رەنگە کەم کەس زانیبێتیان ئەو خانمە کوردە.
هێرشکارەکەی ئەڵمانیا کە بە رەچەڵەک سووریاییە، پێش هێرشەکە بە چەند خۆلەکێک پارچە ڤیدیۆییەک تۆمار کردووە کە چەند سەد مەترێک لە شوێنی هێرشەکەوە دوورە. وەزیری ناوخۆی هەرێمی نۆردڕاین ڤێستفالن بە رووداوی راگەیاند، پێویستە دەرفەتی دیپۆرتکردنی کۆچبەران بۆ ناوچەکانی سەلامەت لە سووریا هەبێت.
ئەو کەسەی لە شارێکی ئەڵمانیا بە چەقۆ هێرشی کردە سەر چەند کەسێک، سێیانی کوشت و هەشتی دیکەی بریندار کرد، خۆی رادەستی پۆلیسی ئەڵمانیا کرد.
داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە هیرشەکەی شەوی هەینیی شاری زۆلینگنی رۆژئاوای ئەڵمانیا دەربڕی کە تێیدا پیاوێک بە چەقۆ سێ کەسی کوشت و هەشتی دیکەی بریندارکرد. پۆلیسی ئەڵمانیاش دەڵێت، هێرشکارەکە کەسێکی سووریاییە.
ساسکیا ئێسکن، هاوسەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا دەڵێت: "گرنگە ببینین کە حکومەت و پەرلەمانە فیدراڵییەکانی ئەڵمانیا و نێردەی حکومەتی فرانک شڤابە بەردەوام سەردانی عێراق، ناوچە ئێزدی نشینەکان و هەرێمە کوردییەکان دەکەن. لەوێ، بێگومان لەگەڵ حکومەتی عێراق کار دەکەن بۆ ئەوەی پێکەوەژیانی سەربەخۆ و ئۆتۆنۆمی لە چوارچێوەی هەرێمێکدا و پێکەوەژیانی نەتەوەکانیش لە عێراقدا باشتر بێت."
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری ناوخۆ، ساڵی 2023 زیاتر لە 281 هەزار کۆچبەری نایاسایی روویان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە کە زیاتر لە 252 هەزاریان لە رێگەی دەریاکانەوە خۆیان گەیاندووەتە ئەوروپا و نزیکەی 29 هەزاری دیکەش لە رێگەی وشکانی.
فەرەنسا و یەکێتیی ئەورووپا رووبەڕووی قۆناخێکی نوێ لە سیاسەتی کۆچبەریی دەبنەوە، دوای زیادبوونی دەنگی پارتە راستڕۆکان لە ئەورووپا؟
کریستیان و موسڵمانانی شارەکانی رۆچێلا و لۆکریی ئیتاڵیا نوێژ و نزا بۆ قوربانییانی بەلەمەکەی کۆچبەرانی کورد دەکەن.
رووداو بەدواداچوون بۆ دۆخی کۆچبەرە رزگاربووەکانی بەلەمە تێکشکاوەکەی نزیک کەناراوەکانی ئیتاڵیا دەکات و رەوشی تەندروستیی رزگاربووان لە زاری خۆیان و پزیشکەکانیانەوە دەگێڕێتەوە.
دووەم رۆژی لووتکەی وڵاتانی گرووپی حەوت لە باشووری ئیتاڵیا بە تاوتوێکردنی پرسی کۆچبەران بەڕێوەچوو. پرسێک کە بۆ هەموو وڵاتانی بەشداری لووتکەکە جێی بایەخە، تەنیا ژاپۆن نەبێ، کە ئەوەی خەمی لێی نەخوات، پرسی کۆچبەرانە. پاپای ڤاتیکانیش هۆشداری لەبارەی ژیریی دەستکرد دا.
دارا، گەنجێکی تەمەن 33 ساڵە، باوکی خەڵکی عاموودێیە و دایکی خەڵکی چیای کورمێنجە لە عەفرین. ئەو بەر لە سێ ساڵ بووەتە هاووڵاتیی بەلجیکا و یەکەمجارە دەنگ دەدات، دەنگەکەشی بۆ خۆیەتی، کە خۆی بۆ پەرلەمانی هەرێمەکانی فلاندەرس بەربژێر کردووە.
خانمێکی کورد لە ئەڵمانیا بەشداری لە کەمپەینی بانگەشەی پارتی چەپی ئەڵمانیا دەکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا و دەیەوێت جارێکی دیکە و بۆ پێنج ساڵی دی لەسەر یەکێک لە 720 کورسییەکەی پەرلەمانی ئەورووپا دابنیشێت. ئەو دەڵێت، لە چەند ساڵی رابردوودا هاوسۆزیی لەگەڵ میللەتی کورد زیادیکردووە.
قوتابیانی خوێندنگەی کوردی لە کانتۆنەکانی زیورخ، بێرن، باسل، ئاراگاو و لوسێرن لە سویسرا ساڵی خوێندنی 2023 - 2024یان تەواوکرد.
مانۆڕەکە سینارۆیەکی هێرشکردنە سەر لیتوانیا لەسەر سنووری بیلاڕووسیا تاقیدەکاتەوە، سوپاکانی ئەڵمانیا، هۆڵەندا و لیتوانیا بەیەکەوە لەو سینارۆیەدا پارێزگارییان لە لیتوانیا کرد.
ئەڵمانیا و عێراق رێککەوتنێکیان لەسەر گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانە واژۆ کردووە کە مافی مانەوەیان وەرنەگرتووە و پێویستە لەسەر خواستی خۆیان بگەڕێندرێنەوە عێراق. هاونیشتمانییەک کە دوای زیاتر لە پێنج ساڵ داوای مانەوەکەی رەتکراوەتەوە دەڵێت، ''بەهیچ شێوەیەک ناگەڕێمەوە''.
کرێکارانی ئەڵمانیا داوا دەکەن کاژێرەکانی کارکردن لە هەشت کاژێر کەمتر بکرێنەوە و سەندیکاکانیش هۆشداریی ئەوە دەدەن، ئەگەر داواکارییەکان جێبەجێ نەکرێن، دەست بە مانگرتن و خۆپێشاندان دەکەن
بەڕێوەبەری رێکخراوی چاڤ دەڵێت، دۆخی رۆژئاوای کوردستان پرسێکی سەرەکیی کۆنفرانسی برۆکسل بوو. ئاماژە بەوەش دەکات، نابێت پرسی کورد لە سووریادا تەنیا لە خوێندن بە زمانی کوردی و کۆمەڵێک بابەتی دیکەی وەکو بەڕێوەبردنی شارەکان کورت بکرێتەوە
نوێنەری ئەڵمانیا بۆ سووریا دەڵێت، ئەوان پاڵپشتی لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەن و شەڕی نێوخۆی وڵاتەکەش بە "گەورەترین تراژیدیای مرۆیی" ناودەبات. دەشڵیت، ساڵانە وڵاتەکەی یەک ملیار دۆلار وەکو هاوکاری دەداتە سووریا بە هەموو ناوچەکانیەوە.
راوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێت، لە خەمی سەلامەتیی سەربازانی وڵاتەکەیانن لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە.
دیاسپۆرا چیرۆکی دەستگیرکردن و زیندانیکردنی کۆچبەرێکی کورد لە ئەڵمانیا ئاشکرا دەکات کە لەلایەن کۆنسوڵخانەیەکی عێراق لە ئەڵمانیا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە.
جارێک من کۆپییەکی قورئانم لە ئەمەزۆن، لە ئەڵمانیا داواکرد. من فاتیحە و بەقەرەم خوێند. بەبێ ئەوەی زۆر تێبگەم لەنێو رێزەکاندا هەستم بە گەرمایی و شیرینییەک دەکرد. سوپاس بۆ خودا، گەیشتمە شوێنی مەبەست. ئەوەی من بە دەیان ساڵ بەدوایدا لە هەموو جیهان دەگەڕام، من لە پەرتووکێکدا بینیمەوە. ئەمەش هەر پەرتووکێکی ئاسایی نەبوو، بەڵکو گوتەی خودا بوو.
لە نوێنەرایەتیی هەرێمی بایەرن لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، کۆمەڵگەی کوردی لەو وڵاتە کۆبوونەوەیەکیان بۆ پیرۆزبایی نەورۆز رێکخست.
یەکێتیی ئەوروپا پشتگیریی ئاگربەست لە غەززە و ئازادکردنی دیلەکانی ئیسرائیل دەکات. گوتێرێزیش دەڵێت، ئەو کوشتارەی لە غەززە هەیە "لە ماوەی پۆستەکەمدا وەک سکرتێری گشتی هاوشێوەی نەبووە."
داواکاری گشتیی فیدراڵیی ئەڵمانیا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە تایبەتەکان دا لە شاری گێرا دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە ئەندامی داعشی خۆراسانن.
ئەنجوومەنی شارەوانیی فرانکفۆرت دوای گفتوگۆ و دەنگدان، بڕیاری رازاندنەوەی شەقامەکەی پەسندکرد کە موسڵمانانی دڵخۆش کردووە.
گۆڤاری دی هۆرێن ناوێکی دیاری دونیای ئەدەبیاتی زمانی ئەڵمانییە. چاپی ژمارە 293ی گۆڤارەکە بەتەواوی بۆ بەرهەمی زیاتر لە 40 نووسەری کورد لە سەرانسەری کوردستان و دیاسپۆرا تەرخانکراوە.
لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئاخنی ئەڵمانیا چەکدارێک چەند کەسێکی بە بارمتە گرتووە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئازەربایجان، کۆبوونەوەکانی دووەم رۆژی لە کۆنفرانسی میونشن دەستپێکرد.
سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆبوونەوە و پاکێجێکی هاوکاری بە بڕی 50 ملیار یۆرۆیان بۆ ئۆکراینایان پەسند کرد، بەڵام ئەوەی کۆدەنگیی لەسەر نییە، پرسی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە.
وەزیرانی بەرگریی هەر 27 وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ یاریدەدەری سکرتێری گشتیی ناتۆ و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا لە وەزارەتی بەرگریی بەلجیکا کۆدەبنەوە، یەکێتیی ئەوروپا دەیەوێت بە نەیارانی بڵێ "بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەیە."
لە کەشێکی بەفرین و پلەی گەرمای ژێر سفردا، کوردانی نیشتەجێی پایتەختەکانی وڵاتانی ئەوروپا خۆپێشاندانیان دژی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر کرد.
جووتیارانی ئەڵمانیا بە تراکتۆرەکانیان چوونە نێو شارەکان و داوای پشتگیریی زیاتری حکومەت دەکەن. جووتیاران لە سەرتاسەری ئەڵمانیا لە 8 تاوەکو 15ی کانوونی دووەمی 2024 ژمارەیەک چالاکیی ناڕەزایەتییان دژی پلانی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی هاوکارییەکان ئەنجام دا
ئەم ساڵ لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، رێکاری ئەمنیی زۆر تووند بۆ پێشوازیکردن لە سەری ساڵی نوێ گیراوەتەبەر. ئەوە لەکاتێکدایە، دوو رۆژ لەمەوبەر لەو شارە دوو کەس دەستگیرکرابوون کە هەردووکیان ئەندامی رێکخراوی داعش بوون و پلانی هێرشکردنە سەر سێ ناوچەی ئەوروپایان داڕشتبوو.
لە ئەڵمانیا کە فرۆشتنی ڤەیپ تێیدا رێگەپێدراوە، بازاڕی فرۆشتنی ئەو جگەرە ئەلیکترۆنییە زیادی کردووە و ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەکەش داوای تووندوتۆڵکردنی رێکارەکانی فرۆشتنی دەکات.
لە 18ی کانوونی یەکەمی 2023 حکومەتی هەرێمی نۆردڕاین ڤێستفالنی ئەڵمانیا بە مەرسوومێکی هەرێمی بڕیاریدا دیپۆرت کردنەوەی کوردانی ئێزدی بۆ ماوەی سێ مانگ رابگرێت.
پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا پڕ بووە لە وێنەی کچە کوردی سەقزیی رۆژهەڵاتی کوردستان، ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، بەهۆی ئەوەی خەڵاتی ساخارۆڤی ساڵی 2023 لەلایەن ئەو پەرلەمانەوە دەدرێت.
نوێنەرانی کۆمەڵێک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی سڤیلی کوردستانی لە ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپاوە کۆبوونەتەوە. کۆنفرانسێکیان لەژێر ناوی 'دید و توانای گەنجان' لە ئەوروپا سازکردووە، بەڵام زۆربەی بەشداربووانی کۆنفرانسەکە لە تەمەنی گەنجییان لایانداوە.
لەمەودوا کە ناوی ئاڤێستا لە ئەوروپا و ئەمریکا دەبیسترێ، بیریان بۆ چارەسەرێکی مێژوویی بۆ کێشەی پاتریی ئۆتۆمبێل و ئامێری دیکەی ئەلیکترۆنی دەچێت. هۆیەکەشی ئەوەیە کە پرۆفیسۆرێکی کوردستانی-بەلجیکی جۆرێکی پاتریی دۆزیوەتەوە کە زووتر بارگاوی دەکرێتەوە و زۆرتریش خۆی رادەگرێت. پرۆفیسۆرە کوردەکە باس لەوە دەکات، خەونە گەورەکەی ئەوەیە کە رۆژێک بێت لەسەر خاکی کوردستان ئەو پاتریانە بەرهەمبهێنیت.
لە کاژێرەکانی بەیانیی ئەمڕۆوە، ئاڵا کە خەڵکی سلێمانیی باشووری کوردستانە لە رێگەی دەنگدان بوو لە شاری ئەمستلفەین، ئەو خانمە کە 31 ساڵە لە هۆڵەندا دەژی، باس لەوە دەکات ئەو هەڵبژاردنە تایبەتمەندیی زیاتری لەلای ئەو هەیە.
یەکێتیی ئەوروپا هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ فەلەستین و ئیسرائیل فراوان دەکات. بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپاش داوا لە ئیسرائیل دەکات "دانبەخۆیدا بگرێت،" سەرکۆنەی حەماسیش دەکات "کە خەڵک و نەخۆشخانەکان وەک قەڵخان بەکاردەهێنێت."
بەهۆی تەقەکردنی کەسێک لەنێو فڕۆکەخانەکە، ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هامبۆرگی ئەڵمانیا گەشتەکانی راگرت.
وەزیرانی بەرگریی ناتۆ لە برۆکسل کۆبوونەوە و مژاری سەرەکیی کۆبوونەوەش شەڕی حەماس و ئیسرائیل و مانەوەی هێزەکانی ناتۆ بوو لە عێراق. گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا گوتی، "رەوشی عێراق ئارام نییە، بۆیە ئەرکی هێزەکانمان درێژکردەوە."
راوێژکاری ئەڵمانیا راگەیاند، هەموو چالاکییەکانی حەماس لە وڵاتەکەی قەدەخە دەکرێن و رێکخراوێکی زیندانییانی فەلەستینیش قەدەخە دەکرێت.
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لەبارەی هۆکاری درێژکردنەوەی ئەرکی هێزەکانیان لە عێراق دەڵێت، ئەو وڵاتە "بە هیچ شێوەیەک ئارام نییە" و لەبەر ئەو هۆیەش بووە کە ئەرکی هێزەکانیان لە وڵاتەکە درێژکردووەتەوە
ئەمڕۆ هەینی کۆنفرانسی میزۆپۆتامیا بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکانی کورد لە ئەوروپا، ئەمریکا و هەرێمی کوردستان لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا دەستیپێکرد و تێیدا گفتوگۆ لەسەر نوێترین تەکنەلۆژیا و زانستی پزیشکی دەکرێت.
لە ساڵی 2015وە سوپای ئەڵمانیا مەشق و راهێنان بە هێزە عێراقییەکان دەکات و بنکەی سەرەکیشیان لە هەولێرە و مەشق بە پێشمەرگە دەکەن، پێدانی چەک و تەقەمەنی ئەرکێکی سەرەکییانە. کابینەی ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا، لە 13ی ئەیلوولی2023 بە نووسراوێکی هەشت لاپەڕەیی کە لە نۆ خاڵ پێکدێت، داوا لە پەرلەمان دەکات، ئەرکی سوپای وڵاتەکەی لە عێراق درێژ بکرێتەوە.
خۆپێشاندانەکە بڕیارە لە هەموو جیهان بەڕیوەبچێت و زیاتر لە 100 رێکخراوی ژینگەپارێزی و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی زانکۆ و چینە جیاوازەکانی دیکەی کۆمەڵگە، داوای گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان دەکەن بۆ پاراستنی ژینگە؛ لەوانە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی وێستگە ئەتۆمییەکان و زۆربوونی رێژەی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا.
زیاتر لە 140 وڵات بەرهەمی ئۆتۆماتیکی، رۆبۆتیک، وزەی سەوز یاخود جێگرەوە، هاوتا لەگەڵ ژیریی دەستکرد نمایش دەکەن و نرخەکانیان تاوەکو رۆژی 5ـی ئەیلوول لە بازاڕدا نێوەڕۆکی گفتوگۆی سەردانیکار و شارەزایان دەبێت.
گەنجێکی خەڵکی کۆمەڵگای شاریای سەر بە پارێزگایی دهۆک لەلایەن ئەڵمانیاوە دیپۆرت دەکرێتەوە و بە چەند کاژێرێک دوای گەیشتنی بە هەولێر و پێش گەیشتنەوەی بە زێدی خۆی، گیانی لەدەستدا
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا زیادبووە، بەهۆیەوە پەیمانگەی رۆبەرت کوخ لە ئەڵمانیا پێشنیازدەکات، بەساڵاچووان و کارمەندانی تەندروستیی وڵاتەکە قورچکێکی دیکەی ڤاکسین وەربگرن.
حکومەتی ئەڵمانیا دەستیکردووە بە ناردنەوەی پەنابەرانی عێراقی لە وڵاتەکەی. بەپێی زانیارییەکانی رووداو، هەفتەی رابردوو کوردێکی ئێزدی دیپۆرتکراوەتەوە و ئەڵمانیا رژدە لەسەر ناردنەوەی پەناخوازان بۆ وڵاتەکانیان.
ئاکبولوت کە خۆی کوردی باکووری کوردستانە و لە پنارباشی (قەیسری) ئاناتالۆیای نێوەڕاست لە ساڵی 1982 لەدایکبووە و لە تەمەنی هەشت ساڵییەوە لەگەڵ خێزانەکەی بەرەو ئەڵمانیا کۆچیان کردووە؛ لە ساڵی 2017ـەوە کورسییەکی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیای پڕکردووەتەوە.
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ئەڵمانیا سێ کەس کوژران و دوو کەسی دیکە برینداربوون.
لە لووتکەی ناتۆ وڵاتانی ئەندام پشتگیری خۆیان بۆ بە ئەندامبوونی ئۆکراینا لە هاوپەیمانێتییەکە دووپاتکردەوە. سەرۆکوەزیرانی یۆنان بە رووداوی راگەیاند، ئێمە هاوکاری هەمەلایەنەی ئۆکراینا دەکەین، چونکە ئێستا ئۆکراینا بووەتە قوربانیی هێرشێکی دڕندانە.
لە ئەڵمانیا ساڵانە رۆژێکی تایبەت هەیە بۆ کۆچبەری. لەو رۆژەدا کەسانی ئەکادیمی و شارەزا باسی ئەزموون و پێشنیازەکانیان بۆ دۆزی کۆچبەری دەکەن. کاربەدەستانی باڵای ئەڵمانیا وەکو وەزیری ناوخۆ، لەو بۆنەیەدا ئامادە دەبن و گوێ لە قسەکەرەکان دەگرن. یەکێک لەوانەی لەوێ بووە ئەکادەمیسیەن و پسپۆڕێکی کوردی بواری کۆچبەرییە.
سیاسەتی کۆچ و کۆچبەرانی یەکێتیی ئەوروپا یەکێکە لە ئاڵۆزترین و پڕ ناکۆکیترین مژارەکان کە رێککەوتن لەسەر میکانیزم و سیستمێکی هاوبەش زەحمەتە.
بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی کۆچبەران لە هەرێمی نۆردراین ڤێستفالن داوا دەکات ئەو پلانەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆچبەری نایاسایی دایناوە، "لەژێر گڵ بنرێت" و دەڵێت، پێویستە "وەرچەرخانێک بکرێت بۆ سیاسەتێکی کۆچبەری لەسەر بنەمای مافەکانی مرۆڤ و هاوسۆزی."
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "پێداگرین لەسەر ئەوەی؛ دەبێت هەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراودا بکرێت و لەو بارەوە هیچ سازشێک ناکەین".
کچە کوردێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە ساڵانێکی زۆرە لە فینلەندا دەژی، ئێستا بەربژێرە بۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە و دەستی بە کەمپەینی بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە و دەڵێت، هەوڵی رازیکردنی دەنگدەران دەدات بۆ ئەوەی بگاتە پەرلەمانی وڵاتەکە.
زنار شینۆ، خاوەن توانایەكی رۆژنامەڤانی بەرزە، رۆشنبیری و زمانزانینەكەی یارمەتی دەدەن بۆ ئەوەی بەرهەمی رۆژنامەڤانی ئاستبەرز بەرهەمبێنێت ، ئاگاداربوونی لە رووداوەكان وایكردووە بەشداریكردنە راستەوخۆیەكانی لە بوولتەنەكاندا جێگەی سەرنج بن.
زنار شینۆ، لە 1ی ئایاری 2014ەوە لە رووداو كار دەكات. رووماڵی لە وڵاتانی ئەوروپا و كیشوەرەكانی دیكەدا ئەنجامداون.
رووماڵكردنی گەڕاندنەوەی مام جەلال سەرۆككۆماری پێشووتری عێراق و سكرتێری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ سلێمانی لە 19ی تەممووزی 2014 ، دوای نزیكەی ساڵێك و شەش مانگ لە وەرگرتنی چارەسەری لە ئەڵمانیا، دەنگدانەوەیەكی گەورەی لەنێو رای گشتی باشووری كودستاندا هەبوو. زنار شینۆ زۆر سەركەوتووانە ئەو رووماڵەی لە ئەڵمانیا ئەنجامدا.
لە ساڵەكانی 2015-2016 كاروانی كۆچبەری هەزاران كەسی لە سووریا و وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە بەرەو ئەوروپا دەستیانپێكرد، ئەوە گەورەترین شەپۆلی كۆچبەری بوو لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە لەجیهاندا. زنار شینۆ، رووماڵی ئەو شەپوڵە كۆچبەریەی كرد بۆ ئەوروپا، لە یۆنان، مەسەدۆنا، سربیا، هەنگاریا، نەمسا و ئەڵمانیا. زۆر چیرۆكی جێگەی سەرنج لەنێو ڤیتی و سپێشەڵ ریپۆرتەكانیدا جێكردەوە، بەتایبەتی چیرۆكی كۆچبەرانی كورد.
رووماڵی گەڕەكانی دانوستاندنی نێوان حكومەت و ئۆپۆزیسیۆنی سووریای بە سەرپەرشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە جنێڤ و كازاخستان ئەنجامدا. بەردەوام پرسیاركردن سەبارەت بە مافی كوردانی رۆژئاوای كوردستان لە نوێنەرانی حكومەتی سووریا و بەرپرسانی نەتەوە یەكگرتووەكان، كێشەی رۆژئاوای كوردستانی دەكردە رۆژەڤ . لەسەر ئەوە زۆر دەستخۆشی لێكراوە لەلایەن خەڵك و پارتەكانی رۆژئاوای كوردستانەوە.
رووماڵی هاوكارییەكانی ئەڵمانیای كردووە بۆ پێشمەرگە، لە سەرەتای شەڕی داعشەوە. بەردەوام رووماڵی سەردان و كۆبوونەوە فەرمییەكانی بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستانی كردووە لە ئەوروپا.
لە حوزەیرانی 2018 رووماڵی یەكەم كۆبوونەوەی لەنێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و كیم جۆنگ ئۆن، سەرۆكی كۆریای باكووری كرد لە سەنگاپوور.
رووماڵی هەڵبژاردنەكانی وڵاتانی ئەوروپا لە برۆكسل و كۆبوونەوەكانی ئۆپێك و ناتۆی كردووە لە ڤیەننا، چەندین جار پرسیاری لە سەرۆك و گەورە بەرپرسانی ئەوروپا و جیهان كردووە لەو كۆنفرانسانەدا.
رووماڵێكی بەرفراوانی گشتپرسی كەتەلۆنیای كرد لە رۆژی 1ی ئوكتۆبەری 2017 و هێرشەكانی پۆلیسی بۆ رێگریكردن لە دەنگدان لەو رۆژەدا بە فراوانی رووماڵكرد. هەڤپەیڤینی لەگەڵ سەرۆكی سەربەخۆخوازی كەتەلۆنیا كارلێس پۆچدیمۆنت ئەنجامدا.
زنار شینۆ، لەساڵی 1983 لە شاری دهۆك لەدایكبووە. لە كۆتایی ساڵی 1999ـەوە نیشتەجێی ئەڵمانیایە. دیپلۆمی لەساڵی 2005 لە بواری ئای تی وەرگرتووە. لە ساڵی 2009 رۆژنامەڤانی لە زانكۆی كوێلنـی ئەڵمانیا خویندووە، بەڵام تەواوی نەكردووە.
لە ساڵی 1998 دەستی بە كاری رۆژنامەڤانی كردووە، لە رادیۆ و تەلەڤزیۆنی نێوخۆیی دهۆك كاریكردووە، هەروەها لە تەلەڤزیۆنی كوردستان. چەندین گوتار و نووسینی لە زمانی ئەڵمانی وەرگێڕاوە بۆ رۆژنامەكانی كوردستان.
زمانەكانی عەرەبی، ئەڵمانی و ئینگلیزی دەزانێت.