فڕۆکەیەکی وەرزشی لە ویلایەتی تێنەسیی ئەمریکا تێکشکا
رووداو دیجیتاڵ
فڕۆکەیەکی وەرزشی لە ویلایەتی تێنەسیی ئەمریکا تێکشکا کە 20 کەسی تێدابوو. فڕۆکەکە لە ناوچەی کۆفی کەوتووەتە خوارەوە.
بە گوتەی دامودەزگەکانی ویلایەتی تێنەسی، چەند سەرنشینێک بریندار بوون و گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
فڕۆکەکە ماوەیەکی کەم دوای فڕینی لە فڕۆکەخانەی توڵاهۆما لە هەمان ویلایەت، تێکشکاوە.
تیمە فریاگوزارییەکان باس لەوە دەکەن، فڕۆکەکە پەڕەشوتڤانی تێدا بووە، واتە ئەوانەی لە ئاسمانەوە خۆیان لە فڕۆکە هەڵدەدەن.
ئەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، پێشانی دەدەن کە پێشەوەی فڕۆکەکە لەنێو گژوگیادا چەقیوە و بەشی پشتەوەشی شکاوە.