نەتانیاهۆ: ئیران بەردەوامە لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی
رووداو- ئاژنسەکان
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جاریکی دیکە رەخنەی لە دانوساندنەکانی وڵاتانی 5+1 لەگەڵ ئێران گرت و رایگەیاند ئەو دانوستاندنە بۆ هیچ کەس لە ناوچەکەدا بایەخی نییە، هەروەها هۆشداریشیدا لە هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران، نەتەنیاهۆ گوتیشی:" هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران دەبێتە هۆی ئەوەی لەناوخۆ ئاسوودەبن و لە دەرەوەی وڵاتیش بەردەوام بن لە دوژمنایەتیەکانی خۆیان".
ئەم قسانەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و گرووپی 5+1 بەردەوامە و لە دوا مۆڵەتەکانی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن نزیک دەبێتەوە.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی هەموو لەگەڵ ئەو هاوڕان رێکەوتنی ئەتۆمی ئێران، رێگری لە تاران ناکات بۆ بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمی.
ناتانیاهۆ رۆژی سیشەممە 9 ی حوزەیرانی 2015 لە کۆبوونەوەی هێرتزلیا رایگەیاند، "من زیاتر وەک کەسێک پێناسە دەکەن کە بەنیازە دانوستانە ئەتۆمییەکان بشێوێنێ، بەڵام من زیاتر لە ئێوە لەگەڵ چەند وڵاتی دراوسێ قسەم کردووە و هیچ کەس لە ناوچەکەدا پێی وانییە رێککەوتن لەگەڵ ئێران، رێگەی دەستڕاگەیشتنی تاران بە بۆمبی ئەتۆمی دابخات".
میدیاکانی ئیسرائیل رایانگەیاندووە، دوری گۆڵد کە، لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە وەک بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە پێشنیاز کراوە لەگەڵ بەپرسێکی تەناهی پێشووی عەرەبستانی سعودیە کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ئێران وەک دوژمنێکی هاوبەش ناوی هێندراوە.
ئەم قسانەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و گرووپی 5+1 بەردەوامە و لە دوا مۆڵەتەکانی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن نزیک دەبێتەوە، بەڵام وەک بەرپرسانی هەردوولا باسی دەکەن تا ئێستا پێشکەوتنێکی بەرچاو لە نووسینەوەی رەشنووسی رێکەوتنی ئەتۆمی بەدی نەهاتووە.
وڵاتانی عەرەبی لە ناوچەکە لە ئەتۆمی بوونی ئێران ترسیان هەیە و ئۆباما 14ی مانگی ئایاری رابردوو لەگەڵ سەرکردەی چەند وڵاتێکی عەرەبی کۆبووەوە و رایگەیاند، ئەگەر تەناهی ئەو وڵاتانە بکەوێتە مەترسییەوە، ئەمریکا بژاردەی سەربازی دەگرێتە بەر.