داخستنی کاتیی باڵیۆزخانەی سویسرا لە تاران
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی سویسرا، لە راگەیێندراوێکدا داخستنی کاتیی باڵیۆزخانەکەی و دەرچوونی کارمەندە سویسرییەکانی لە ئێران راگەیاند.
باڵیۆزخانەی سویسرا لە ئێران رایگەیاند، ئەم بڕیارەی بە هەردوو وڵاتی ئێران و ئەمریکا گەیاندووە و ئەو وڵاتە ئامادە دەبێت ئەو پەیامانە بگوازێتەوە کە تاران و واشنتن بە سوودبەخشیان دەزانن. سویسرا دەڵێت، هەرکاتێک باروودۆخەکە رێگە بدات و ئاسایی بێتەوە، دەگەڕێنەوە تاران و باڵیۆزخانەی سوویس دەکەنەوە.
سوییس پارێزەری بەرژەورندییەکانی ئەمریکا بووە لە ئێران.
هەروەها دانیمارک و هۆڵەند دوێنێ 10/03/2026 لە رایانگەیاند کە باڵیۆزخانەکەیان بەشێوەیەکی کاتی لە ئێران داخستووە.
زۆریک لە وڵاتانی ئەورووپی و عەرەبی لە ناوچەکە، پاش هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران، باڵیۆزخانەکەیان داخست.