لێکۆڵینەوەیەک: ژنان پیاوی کەچەڵیان بەلاوە سەرنجڕاکێشترە
رووداو دیجیتاڵ
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، ژنان پیاوی کەچەڵیان بەلاوە سەرنجڕاکێشە.
ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە لە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە. لێکۆڵینڤانان پرسیاریان لە دوو هەزار ژن کردووە کە چ شتێکی سەر و سیما و باڵای پیاوانیان بەلاوە سەرنجڕاکێشە.
ئەوەی کە چاوەڕێیان نەدەکرد ئەوە بوو کە بۆیان دەرکەوت، کەچەڵی، دووەم دڵخوازترین شتە لە پیاواندا کە ژنان حەزیان پێیە و لە قژی رەش، زەرد، خاو و لوول زیاتر بە لایانەوە سەرنجڕاکێشە.
ژنان پێیانوایە پیاوانی کەچەڵ پێگەیشتووتر، تێگەیشتووتر، زیرەکتر و دڵسۆزترن.
تاکە شت کە ژنان لە کەچەڵی زیاتر حەزیان لێیە، بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکە، لەشڕێکییە، واتە ئەوانەی یاریی ئاسن دەکەن.
ئەمە روونی دەکاتەوە کە بۆچی ئەکتەر و ئەستێرە بەناوبانگەکانی وەک چانینگ تاتوم، دوەین زە رۆک جۆنسن، جێسێ ویڵیەمز، برووس ویڵز، جەیسن ستاسام و تێری کرووز لە نێو ژناندا زۆرترین هەواداریان هەیە.
جێسیکا لیۆنی، گوتەبێژی پێگەی (Illicit Encounters) کە لێکۆڵینەوەکەی کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە "کەچەڵەکان سەرنجڕاکێشترینن،" بەڵام دەشڵێت: "سەرنجڕاکێشی لە چاوی بینەردایە."
لە دوای کەچەڵی و لەشجوانی، دڵخوازترین تایبەتمەندیی پیاوان لە نێو ژناندا بە ریز ئەمانەن: قژی رەش، قژی لوول، ئێسکی بەرزی روومەت، قژی زەرد، چاوی سەوز، مووی سنگ، تاتوو و گوارە.