ئەڵمانیا مووچەی سۆسیال بە پەنابەرانی وڵاتەکەی کەم دەکاتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە لە سەرتاسەری ئەڵمانیا یارمەتییەکانی سۆسیال بە کارتێکی تایبەتی بانکی دەدرێن و مووچەکەش کەم دەکات.
 
بەپێی ئەو داتایانەی فەرمانگەی فیدراڵیی ئامار لە ئەڵمانیا بڵاوی کردوونەتەوە، زۆرتر لە نیو ملیۆن کەس وەکو پەنابەر مووچەی سۆسیال وەردەگرن، کە زۆربەی ئەوانەش خەڵکی تورکیا، سووریا، عێراق و ئەفغانستانن.
 
هەر کەسێک کە مافی وەرگرتنی یارمەتییەکەی هەبێت، مانگانە 460 یۆرۆ وەردەگرێت؛ ژن و مێرد 826 یۆرۆ وەردەگرن و ئەگەر ماڵباتێک سێ منداڵی هەبێت مانگانە 1903 یۆرۆی دەدرێتێ.
 
کریستیان لیندنەر، وەزیری دارایی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، مووچەکان کەم دەکرێنەوە؛ چەندەش کەم دەبێتەوە، پەیوەندیی بە دۆخی ژیان و پێویستییەکانی کەسی پەنابەر هەیە و کەیسەکان لەیەک جیاواز دەبن.