نێچیرڤان بارزانی لە ڤاتیکان لەگەڵ پاپا کۆدەبێتەوە
رووداو- ڤاتیکان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کودستان لە ڤاتیکانە بەمەبەستی کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ پاپا فرانچیس، پاپای ڤاتیکان و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی ڤاتیکانیش کۆببێتەوە.
کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و پاپای ڤاتیکان رۆژی هەینی 12-1-2017 لە کاژێر 10:30 بەکاتی ڤاتیکان و کاژێر 12:30 بەکاتی هەولێر دەبێت.
پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ڤاتیکان پەیوەندی نوێ نییە و پێشتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان سێجار چووەتە ڤاتیکان و لەگەڵ پاپا جۆن پاولی دووەم (2005)، پاپا بیندیکتی 16 (2011) و پاپا فرانچیس لەساڵی (2014) کۆبووەتەوە.
کۆبوونەوە لەگەڵ پاپا جۆن پاولی دووەم لە 2005
کۆبوونەوە لەگەڵ پاپا بندیکتی 16 لە ساڵی 2011
کۆبوونەوە لەگەڵ پاپا فرانچیس لەساڵی 2014
هەروەها ساڵێک دواتر و لە رۆژی دووشهممه 2-3-2015 له ڤاتیكان، نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی حکومەتی ههرێمی كوردستان و شاندی یاوهری لهلایهن پاپا فرانچیس پاپای ڤاتیکانەوە پێشوازییان لێكرا.
رۆڵی ڤاتیکان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا
پاپای ڤاتیکان گەورەی کاسۆلیکەکانی جیهانە
لای پرۆتستانت و ئۆرسۆدۆکسەکانیش جێگای رێزە
لەگەڵ موسوڵمانان و ئایینەکانی دیکەش لە پەیوەندیدایە
پاپا لە لووتکەی هەڕەمی دەسەڵاتە ئایینییەکەی ڤاتیکانە
ڤاتیکان شارێکە لە چوارچێوەی سنووری ئیتالیا
دەوڵەتە شارێکی ئایینییە و بچووکترین دەوڵەتی جیهانە
رۆڵی سەرەکیی پاپا و ڤاتیکان رۆحیی و ئایینییە
رێبەرایەتیی کاسۆلیکەکانی جیهان دەکات و رێنوێنییان دەکات
جگە لە رۆڵی ئایینی و سیاسیی، ڤاتیکان و پاپا لە بۆنە مرۆییەکانی دیکەشدا پەیام و ئامۆژگاریی خۆیان پێشکەشدەکەن و رای خۆیان دەردربڕن.