نێچیرڤان بارزانی و ماکرۆن جەخت لە پاراستنی مافەکانی کورد لە دەستووری داهاتووی سووریا دەکەنەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری فەرەنسا لە پەراوێزی کۆنفرانسی میونشن لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. هەردوو سەرۆک جەختیان لە پاراستنی مافەکانی کورد لە دەستووری داهاتووی سووریا دا کردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 13-02-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەراوێزی کۆنفرانسی میونشن لە ئەڵمانیا دیدارێکیان ئهنجام دا.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوو سەرۆک دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و دۆخی سووریایان تاوتوێ کردووە؛ "هەردوولا جەختیان لە پاراستنی مافەکانی کورد لە دهستووری داهاتووی سووریای یەکگرتوودا کردەوە."
هەر لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ دۆستایەتی و پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسا و ئیمانوێل ماکرۆن و داکۆکیکردنیان لە مافە دەستوورییەکانی گهلی کوردستان دووپات کردهوه.
ههروهها هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.