وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا بۆ رووداو: بایەخ بە بنیادنانی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق دەدەین
رووداو دیجیتاڵ
وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا بە رووداوی راگەیاند، هەرێمی کوردستان ''کاراکتەرێکی سەرەکی و بنەڕەتییە'' بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا؛ ئاماژە بەوەش دەکات، داعش هێشتا ''مەترسییەکی گەورەیە'' بۆسەر ئەورووپا.
گۆیدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە لێدوانێکدا بۆ ئاڵا شاڵی، نێردراوی رووداو بۆ رووماڵکردنی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، تیشکی خستە سەر پەیوەندییە ستراتیژییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، ئەو گفتوگۆیانەی پێشتر لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی لە رۆما کران، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی بەردەوامییان دەبێت.
رۆژی 22ی مانگی رابردوو، سەرۆک مەسعود بارزانی بە سەردانێک گەیشتە ئیتاڵیا و لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا بۆ رووداو، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا پەیوەندییەکانی نێوان رۆما و هەولێری بە "مێژوویی و کۆن" ناوبرد و گوتی، "ئێمە بایەخ دەدەین بە بنیاتنانی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق، پاراستنی، گەشەپێدانی هێزە چەکدارەکانی و زیادکردنی هاوکارییەکان، چونکە دەزانین هەرێمی کوردستان کاراکتەرێژی سەرەکی و بنەڕەتییە لەو ناوچەیە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و ئاشتی."

ئیتاڵیا یەکێکە لە ئەندامە کاراکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و تیمە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە ساڵانێکە لە هەرێمی کوردستان خەریکی مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگەن.
''هەڕەشەی داعش کۆتایی نەهاتووە''
سەبارەت بە مەترسییەکانی داعش، کرۆسێتۆ هۆشداری دا کە ئەو رێکخراوە هێشتا وەک هەڕەشەیەکی "گەورە و بەهێز" بۆ سەر ئەورووپا ماوەتەوە و بەتایبەتی دوای رووداوەکانی چەند هەفتەی رابردووی رۆژئاوای کوردستان و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا.
پاراستنی کورد لە رۆژئاوای کوردستان
سەبارەت بە دۆخی کورد لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا پاڵپشتیی وڵاتەکەی دووپات کردەوە و رایگەیاند: "ئیتاڵیا هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ بەرگریکردن لە کورد لە سووریا. ئێمە هەر لە سەرەتاوە داوامان کردووە کە دەبێت ئاسایشیان گەرەنتی بکرێ و هەموو جۆرە هێرشێک بۆ سەر ئەوان رابگیرێت."
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبووەوە و لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی هاوکاریی ئەمنی و سەربازی گفتوگۆیان کرد.
وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەکەدا، سوپاسی پێشمەرگەی کرد لە بەرامبەر ئەو رۆڵەی لە تێکشکاندنی تیرۆردا گێڕاویەتی.

دەقی پرسیارەکانی رووداو و وەڵامەکانی گۆیدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا:
رووداو: ئێوە پێشتر لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە ئیتاڵیا کۆبوونەوە، ئەمڕۆش لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کۆدەبنەوە. چاوەڕێی چی دەکەن لەم کۆبوونەوەیە؟
گۆیدۆ کرۆسێتۆ: بەردەوام دەبین لەو گفتوگۆیانەی لە رۆما دەستمان پێکرد، چونکە هاوکاریی نێوان ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستانی عێراق هاوکارییەکی مێژوویی و کۆنە. ئێمە بایەخ دەدەین بە بنیادنانی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق، پاراستنی، گەشەپێدانی هێزە چەکدارەکانی و زیادکردنی هاوکارییەکانمان، چونکە دەزانین هەرێمی کوردستان ئەکتەرێکی سەرەکی و بنەڕەتییە لەو ناوچەیە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و ئاشتی.
رووداو: ئایا داعش هێشتا وەک هەڕەشە دەبینرێ لەسەر ئەورووپا؟
گۆیدۆ کرۆسێتۆ: بە تەواوەتی بەڵێ، هێشتا مەترسییەکی گەورە و بەهێزە، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە سووریا و لە زیندانەکانی سووریادا روویدا.
رووداو: ئێوە وەک ئیتاڵیا چۆن دەتوانن پشتگیریی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان بکەن و چۆن کورد لە رۆژئاوای کوردستان دەپارێزن؟
گۆیدۆ کرۆسێتۆ: ئیتاڵیا هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ بەرگریکردن لە کورد لە سووریا. ئێمە هەر لە سەرەتاوە داوامان کردووە کە بپارێزرێن، ئاسایشیان گەرەنتی بکرێ و هێرشەکان رابگیرێن.
رووداو: زۆر سپاس جەنابی وەزیر.