سەرۆکوەزیرانی هیندستان سەردانی فەیسبووک دەکات
رووداو - ئاژانسەکان
مارک زوکەربێرگ، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فەیسبووک، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، رایگەیاند، کە (نارێندرا مۆدی) سەرۆکوەزیرانی هیندستان، کۆتایی مانگی ئەیلوول سەردانی بارەگای سەرەکی فەیسبووک دەکات.
زوکەربێرگ، کە وێنەیەکی خۆی و سەرۆکوەزیرانی هیندستانی بڵاوکردۆتەوە، نووسیویەتی "من و سەرۆکوەزیران مۆدی گەنگەشەی ئەوە دەکەین کە چۆن دەکرێت پێکەوە کاربکەین بۆ ئەوەی کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی جڤاتە جیاوازەکان چارەسەربکەین".
زوکەربێرگ داواشی لە فانەکانی کردووە کە پرسیار و بۆچوونەکانی خۆیان لە رێگەی کۆمێنتەوە بنووسن.
مارک زوکەربێرگ خاوەنی پەڕە "پەیج" نییە و تەنها ئەکاونتێکی هەیە کە دەکرێت فۆڵەو Follow بکرێت. زوکەربێرگ خاوەنی زیاد لە 34 ملیۆن فۆڵەوەرە.