ئیتاڵیا 45 نەخۆشی غەززەی بۆ چارەسەر بردە رۆما
رووداو دیجیتاڵ
ئیتاڵیا ژمارەیەک نەخۆشی غەززەی لە قاهیرەوە گواستەوە رۆما بۆ ئەوەی چارەسەریان بکات. وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا دەڵێت، هێشتا هیوا ماوە.
رۆژی پێنجشەممە، 13-02-2025، فڕۆکەیەکی ئیتاڵیی جۆری C-130 لە قاهیرەی میسرەوە 45 نەخۆشی غەززەیی، کە 14ـیان منداڵ بوون، بۆ چارەسەر گواستەوە رۆما.
بەگوێرەی وەزارەتی بەرگری و بەرگریی شارستانیی ئیتاڵیا، دوای نیشتنەوەی فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی سەربازیی چامپینۆ لە رۆما "نەخۆش و هاوەڵەکانیان بۆ نەخۆشخانە جیاوازەکانی ئیتاڵیا دەنێردرێن و چارەسەریان بۆ دابین دەکرێت."
گویدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا پابەندیی وڵاتەکەی بۆ کاری مرۆیی دووپاتکردەوە و رایگەیاند: "ئەو ئۆپەراسیۆنە پیشاندەری ئەوەیە کە هێشتا هیوا ماوە."
تائێستا ئیتاڵیا 350 نەخۆشی فەلەستینی گواستووەتەوە وڵاتەکەی خۆی و لە ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکانی بەردەوامە.