لە ویلایەتێکی ئەمریکا 30 ئۆتۆمبێل خۆیان پێکدا کێشا
رووداو دیجیتاڵ
لە ویلایەتی ئۆریگنی ئەمریکا نزیکەی 30 ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر خۆیان پێکدا کێشا.
رۆژی پێنجشەممە، 13ـی شوباتی 2025، پۆلیسی شاری مەڵتینۆما لە ویلایەتی ئۆریگن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسی، رووداوەکە لە شەقامی I-84 لە شاری پۆرتلاند روویداوە.
پێش ئەوەی پۆلیس ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرانەی ئاشکرا بکات کە خۆیان پێکدا کێشاوە، میدیای ئەمریکی باسی لە پێکدادانی 100 ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر دەکرد.