ئەسعەد شەیبانی بۆ نێچیرڤان بارزانی: سوپاس بۆ رۆڵی هەرێمی کوردستان لە رێککەوتنمان لەگەڵ هەسەدە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەڕاوێزی سەردانەکەی بۆ کۆنفرانسی میونشن، لەگەڵ وەزیری دەرەوەى سووریا کۆبووەوە. هەردوولا جەختیان لە پاراستنی هەموو پێکهاتەکان کردەوە.
رۆژی شەممە، 14-02-2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە میونشن کۆبوونەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، په‌يوه‌ندييه‌كانى سووريا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووریا و کاریگەرییەکانی لەسەر ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ کران.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی تەنگژەکانی سووریا و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان کردەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە کۆبوونەوەکە "باس لە دۆخی مرۆیی ئاوارەکان و برەودان بە دیالۆگی نیشتمانی لەپێناو داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ وڵات کرا".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، وەزیری دەرەوەی سووریا "ستایشی رۆڵی سه‌ركردايه‌تيى هەرێمی کوردستانی کرد بۆ رێككه‌وتنى ديمه‌شق و هه‌سه‌ده و هاوکاریکردنی ئاوارەکان و هەوڵەکانيان بۆ پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، نێچيرڤان بارزانى "هيواى سه‌ركه‌وتن و ئارامى و سه‌قامگيریى بۆ سووريا خواست، هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگيى پاراستنى مافه‌كانى كورد له ده‌ستوورى داهاتووى سوورياى يه‌كگرتوودا كرده‌وه".