نێچیرڤان بارزانی و مارکۆ روبیۆ: هاوبەشییەکی بەردەوام و پاراستنی مافی کورد لە سووریا

رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن لەگەڵ مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە. "هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ پاراستنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له‌ سووريايه‌كى يه‌كگرتوودا كرده‌وه‌".
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، پەیوەندییەكانى ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و ئاسۆی هاریکاریی هاوبەشى نێوانيان خرایە بەر باس.
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، "سوپاسی مارکۆ روبیۆم کرد بۆ بەردەوامی پشتگیرییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و جەختکردنەوە لە قووڵیی هاوبەشییە ستراتیژییەکەمان کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و پابەندیی هاوبەش بۆ سەقامگیریی ناوچەکە بنیات نراوە."
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا جەختی لە پابەندیی وڵاتەکەی بۆ پشتگیرى له‌ عێراق و هەرێمی کوردستان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی وەک هاوبەشێکی سەرەکی و فاکتەری سەقامگیری كرد.
 
 
راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دۆخى سووريا و مافه‌كانى كورد له‌و وڵاته‌، له‌گه‌ڵ دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌کە بوو. "تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ پاراستنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له‌ سووريايه‌كى يه‌كگرتوودا كرده‌وه‌".
 
ئەمڕۆ دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشنە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەم دوو رۆژە لەگەڵ چەندین سەرکردەی جیهان کۆبووەتەوە.