ڤۆن دێر لاین ستایشی رۆڵی هەرێمی کوردستان 'وەکو فاکتەری گرنگی سەقامگیری' لە ناوچەکە دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا کۆبووەوە؛ ڤۆن دێر لاین "ستایشی هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی و رۆڵى هەرێمی كوردستانى کرد وەکو فاکتەری گرنگی سەقامگیری لە ناوچەکەدا."
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 14-02-2026 لە درێژەی کارنامەکەیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئورسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەریمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونهوهکەدا پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران، "هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاریی هاوبەش کردەوە، بەتایبەتی لەو بوارانەی خزمەت بە سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووری دهكهن."
هەر لە کۆبوونهوهکەدا، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا خراوەتەڕوو، باس لە دۆخى سووريا و كورد و پێكهاتهكان لهو وڵاته، لهگهڵ مهترسييهكانى تيرۆ و دوايين پێشهاتهكانى ناوچهكه و ئاستەنگەکانی بەردەم ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا.