10 ملیاردێری یەکەمی جیهان لەبواری ژیریی دەستکرد ئەمریکین

 
رووداو دیجیتاڵ

راپۆرتێک کە لەلایەن Visual Capitalist بڵاوکراوەتەوە، لیستی نوێی ملیاردێرەکانی ژیریی دەستکردی (AI) ئاشکرا دەکات کە ئەم ساڵ چوونەتە ریزی گەورە سەرمایەداران، کە تێیدا ئەمریکییەکان پێشەنگن و چینیش لە پلەکانی کۆتاییدایە.
 
لە پلەی یەکەمدا "مایکل ئینتراتۆر"ـی ئەمریکی دێت کە سامانەکەی 6 ملیار دۆلارە و لەڕێگەی کۆمپانیای CoreWeave کە تایبەتمەندە لە بواری بەکارهێنانی چەند تۆڕێکی سێرڤەر بۆ هەڵگرتن و بەڕێوەبردن و بەرنامەڕێژیی زانیاری(Cloud Computing)، لە پلەی دووەمدا ئەلێکساندەر وانگ-ی هاونیشتمانیی دێت، دامەزرێنەری کۆمپانیای Meta هات، کە سامانەکەی گەیشتە 3.6 ملیار دۆلار.
 
لە پلەی سێیەمدا، جۆ لۆنسدەیل دێت کە بە هەمانشێوە ئەمریکییە، لە کۆمپانیاکانی 8VC وPalantir، سامانەکەی گەیشتە 3.4 ملیار دۆلار. لە پلەی چوارەمیشدا برێت ئادکۆک دێت کە ئەویش ئەمریکییە و، دامەزرێنەری کۆمپانیای  Figure AIیە، بە سامانێکی 1.5 ملیار دۆلاری.
 
پلەی پێنجەم بۆ لوسی گوۆ-ی ئەمریکی بوو، دامەزرێنەری پلاتفۆرمی Passes، بە سامانێکی 1.3 ملیار دۆلاری، بە هەمان بڕ مایکل ترۆیلی هاونیشتمانیی خۆی، کە دامەزرێنەری کۆمپانیای (Anysphere)، کە لە پلەی شەشەمدا هات.
 
پلەی حەوتەم، پشکی داریۆ ئەمۆدی، ئەمریکی بوو، هاودامەزرێنەری کۆمپانیای (Anthropic) و ئەندامی پێشووی (OpenAI)، بە سامانێک کە بە 1.2 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
 
لە پلەی هەشتەمدا ئارڤیند سرینیڤاس دێت کە ئەویش ئەمریکییە و دامەزرێنەری Perplexity AIیە، بە سامانێک کە زیاتر لە ملیارێک دۆلارە.
 
ئەمریکییەکان تۆپ 10یان بۆ خۆیان مسۆگەر کردووە، ئیلیا سوتسکێڤەر نۆیەمی ریزبەندییەکەیە، یەکێک لە دامەزرێنەرانی سەرەکیی OpenAI (پێشتر SSI)، بە سامانێک کە زیاتر لە ملیارێک دۆلار بوو. لە پلەی دەیەمیشدا ئەمریکی "میرا موراتی"، بەڕێوەبەری پێشووی  Thinking Machinesو ئێستای Open AI بە سامانێک کە زیاتر لە ملیارێک دۆلارە.
 
سەبارەت چینییەکان، یاو وێنهاو، دامەزرێنەری کۆمپانیای  Papergames، کە لە پلەی یازدەهەمدا هات بە سامانێکی 1.3 ملیار دۆلاری. هەروەها هاونیشتمانییەکەی لیانگ وێنفنگ، دامەزرێنەری کۆمپانیای DeepSeek، لە پلەی دوانزەهەمدا هات بە سامانێکی ملیارێک دۆلار.
 
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم لیستە رەنگدانەوەی گەشەکردنە گەورەکەی کەرتی ژیریی دەستکردە لە ئاستی جیهان دا، کە بووەتە بوارێکی سەرەکی بۆ کۆکردنەوەی سامان، لەگەڵ پێشبینییەکان بۆ کێبڕکێیەکی زیاتر لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چین لە ساڵانی داهاتوودا.
 
ملیاردێرانی بواری ژیریی دەستکرد لە 2025
 
1- مایکل ئینتراتۆر، کۆمپانیای CoreWeave لە ئەمریکا 
6 ملیار دۆلار
 
2- ئەلێکساندەر وانگ، کۆمپانیای Meta لە ئەمریکا
3.6 ملیار دۆلار
 
3- جۆ لۆنسدەیل، کۆمپانیاکانی 8VC وPalantir لە ئەمریکا
3.4 ملیار دۆلار
 
4- برێت ئادکۆک، کۆمپانیای  Figure AIلە ئەمریکا
 1.5 ملیار دۆلار
 
5- لوسی گوۆ، پلاتفۆرمی Passesلە ئەمریکا
1.3ملیار دۆلار
 
6- مایکل ترۆیل، کۆمپانیای Anysphereلە ئەمریکا
1.3 ملیار دۆلار
 
7- داریۆ ئەمۆدی، کۆمپانیای Anthropic و ئەندامی پێشووی OpenAIلە ئەمریکا
1.2 ملیار دۆلار 
 
8- ئارڤیند سرینیڤاس، کۆمپانیای  Perplexity AIلە ئەمریکا
زیاتر لە یەک ملیار دۆلار
 
9- ئیلیا سوتسکێڤەر، کۆمپانیایOpenAI  لە ئەمریکا
زیاتر لە ملیارێک دۆلار 
 
10- میرا موراتی، بەڕێوەبەری پێشووی  Thinking Machinesو ئێستای Open AI لە ئەمریکا
زیاتر لە ملیارێک دۆلار
 
11- یاو وێنهاو، کۆمپانیای  Papergames لە چین1.3 ملیار دۆلار
 
12- لیانگ وێنفنگ، دامەزرێنەری کۆمپانیای  DeepSeekلە چین
یەک ملیار دۆلار