نێچیرڤان بارزانی گەیشتە میونشن
رووداو دیجیتاڵ
زنار شینۆ، پەیامنێری رووداو لە ئەڵمانیا دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە میونشن و سبەی بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی کۆنفرانسەکەدا، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ک له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان، ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لەباره‌ى دۆخى ئه‌منى و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م ئاساييش و سه‌قامگيریی له عێراق و ناوچه‌كه و جيهان گفتوگيان له‌گه‌ڵدا ده‌كات."
رۆژی 16 تاوەکو 18ـی شوباتی 2024، کۆنفرانسی ئاسایشی میوشن لە شاری میوشنی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت بە بەشداری زۆرینەی سەرکردەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەوروپا و جیهان، یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە تاوتوێکردنی دۆخی غەززە و پەرەسەندنەکانی جەنگی ئیسرائیل و فەلەستین و کاریگەرییەکانی لەسەر رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و وڵاتانی ئەوروپا دەبێت.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، هاريكاريى هاوبه‌ش له بوارى ئه‌منيدا، گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و هه‌وڵدان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریی له عێراق و رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و دوورخستنه‌وه‌يان له ئاڵۆزى و پشێويى زياتر، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى وڵاتان، تاوتوێ ده‌كات.
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن هەموو ساڵێک لە پایتەختی هەرێمی باڤاریای فیدراڵیی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، ساڵانە زیاتر لە 450 بڕیاردەری باڵا و سەرکردە لە سەرانسەری جیهانەوە دەچنە میونشن.
سەرۆک و بەرپرسانی وڵاتان لە میونشن، زۆر کۆبوونەوەی گرنگ دەکەن، کە هەندێکیان لە میدیادا بڵاودەکرێنەوە و هەندێکیان ئاشکرا ناکرێن بۆ میدیا، هێشتا خشتەی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو ئاشکرا نەکراون، رۆژی هەینی بەیانی زوو بە کاتی ئەڵمانیا کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکەن.