سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئەڵمانیا دەکات بۆ پشتگیری لە عێراق و هەرێمی کوردستان
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کاترینا رایشە، وەزیری كاروبارى ئابووری و وزەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە ئەمرۆ یەکشەممە، 15-02-2026 لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ئەنجامدرا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونهوهکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و هاندانی سهرمايهگوزارى و وەبەرهێنانی ئەڵمانی لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کران.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، نێچیرڤان بارزانی "سوپاسی پشتگیرییە بەردەوامەکانی ئەڵمانیای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد" و خواستى هەرێمی كوردستانى بۆ سوود وهرگرتن لە ئەزموونی ئەڵمانیا لە بواری وزە و ئابووریدا دووپات کردەوە.