ڤیدیۆ.. ئاگر لە دارستانەکانی ویلایەتی یوتا لە ئەمریکا دەکەوێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
ئاگر لە دارستانەکانی ویلایەتی یوتا لە رۆژئاوای ئەمریکا دەکەوێتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە کۆنترۆڵکردنی نزیک دەبنەوە.
لە رۆژی یەکشەممەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، ئاگر لە دارستانەکانی ویلایەتی یوتا کەوتووەتەوە و هێلیکۆپتەرەکانی ئاگرکوژێنەوە لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە نزیک دەبنەوە.
هەرچەندە ئاگرەکە چەند ناوچەیەکی دارستانەکانی یوتای گرتووەتەوە کە هاوکاتە لەگەڵ بایەکی بەهێز، بەڵام تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە زەوی و ئاسمانەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنیان دەدەن و لەدوایین راگەیێندراویاندا ئاماژەیان بە نزیکبوونەوە لە کۆنترۆڵکردنیان داوە.
لە رۆژی یەکشەممەوە کە ئاگرەکە کەوتووەتەوە، نزیکەی 300 کارمەندی ئاگرکوژێنەوە چوونەتە شوێنی ئاگرەکە و لەکۆتایی ئەو رۆژەدا توانیان نزیکەی 10٪ـی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
هەر لە ئەمریکا ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی ڤێنتورای باشووری کالیفۆرنیا کەوتووەتەوە. ئاگرەکەی ئەو ناوچەیەش بەهۆی وشکەساڵی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمان.
ئاگری دارستانەکانی ناوچەی ڤینتۆرا نزیکەی 170 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژئاوای شاری لۆسئەنجلسە. شارەزایانی کەشوهەوای ئەمریکی پێشبینی تەشەنەی زیاتری ئاگرەکە دەکەن.
هێزەکانی بەرگریی شارستانی هەوڵ دەدەن لە رێگەی هێلیکۆپتەرەکانی ئاگرکوژێنەوەوە کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن.
ناوەندی کەشوهەوای ویلایەتی کالیفۆرنیا پێشبینی دەکات ئەمڕۆ سێشەممە جگە لە ناوچەکانی کەنار دەریاکان، شەپۆلێكی گەرما ناوچە وشکانییەکانی باشووری ویلایەتەکە بگرێتەوە، ئەوەش مەترسیی زیاتر تەشەنەسەندنی ئاگری دارستانەکانی لێدەکەوێتەوە.