فلیپ هامۆند ..وەزیری نوێی دەرەوەی بەریتانیا

رووداو-لەندەن

دەیڤد کامێرۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا چەند گۆڕانکارییەکی لە کابینەکەی راگەیاند کە گرنگترینیان دانانی وەزیرێکی نوێیە بۆ کاروباری دەرەوە.

ولیام هێگ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەستیلەکارکێشایەوە و دەبێتە سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی ئەو وڵاتە،

کامێرۆن لە تویتەرەکەی خۆی ئاشکرایکرد کە فلیپ هامۆند سەرکردەی ناوداری پارتی پارێزگارانی وەک وەزیری نوێی دەرەوە دیاریکردووە.

xفلیپ ماوەیەک وەزیری بەرگری بەریتانیا بووە.