کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا و سەرۆکی مۆزەمبیق بووەتە ترێندی سۆشیال میدیا

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی مۆزەمبیق سەردانی شاری رۆمای پایتەختی ئیتاڵیای کرد و لەوێ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە کۆبووەوە، بەڵام وێنە و ڤیدیۆی کۆبوونەوەکە لە سۆشیالمیدیا بوونە ترێند. 
 
میدیا جیهاییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕبوون لە دیمەنی ساتی پێشوازی جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە دانیێل چاپۆ، سەرۆکی مۆزەمبیق، ئەمەش بەهۆی جیاوازی باڵایانەوە. 
 
بەگوێرەی راپۆرتە میدیاییەکان، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا باڵای لەنێوان 1.58 بۆ 1.63 مەترە، لە بەرامبەردا سەرۆکی مۆزەمبیق باڵای 2.4 مەترە. 
 
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ژمارەیەکی زۆر کۆمێنت لە بارەی دیمەنەکەوە نووسران. بەشێکیان بە گاڵتەوە باسی جیاوازییەکەیان کرد و بەشێکی دیکەشیان بە ئاسایی وەریانگرت.