لە کالیفۆرنیا 12 منداڵ لەلایەن دایک و باوکیانەوە دەبەسترێنەوە
رووداو - هەولێر
پۆلیسی ئەمریکا 12 خوشک و برای لە گوندی پێریس (گوندێکی بچووکی سەر بە ویلایەتی کالیفۆرنیا) دۆزییەوە، کە لەلایەن دایک وباوکیانەوە بە زنجیر بە شوێنی نووستنیان بەسترابوونەوە.
نووسینگەی سەرۆکی پۆلیسی کالیفۆرنیا رایگەیاند: هەر 12 خوشک و براکە (تەمەنیان لەنێوا دوو بۆ 29 ساڵە) بە زنجیرکراوی و برسیێتی و بە جلوبەرگی پیس و دڕاوەوە لەماڵی خۆیان دۆزراونەتەوە. ئەوەش ئاشکراکراوە، دایک و باوکی منداڵەکان دەستگیرکراون و تۆمەتی ئەشکەنجەدان و مەترسی خستنەسەر ژیانی منداڵانیان ئاراستەکردوون.
پۆلیسی کالیفۆرنیا ئاشکرایکردووە: باوکەکە تەمەنی 57 ساڵە و ناوی دەیڤد تورپینـە و دایکەکەش تەمەنی 49 ساڵە و ناوی لویزە تورپینە.
هەرچەندە دایک و باوکی منداڵەکان دەستگیرکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانرێت ماوەی چەندە منداڵەکان بەوشێوەیە بەستووەتەوە.

زانیارییەکانی دیکە باس لەوە دەکەن، ژمارەی منداڵە ئەشکەنجەدراوەکان سێنزەن، بەڵام راگەیێندراوی پۆلیس ئاماژەی بە 12 کردووە.
چیرۆکی ئەو منداڵانە دوای هەڵاتنی یەکێك لە 12 منداڵە دەستگیرکراوەکە، کە کچە و تەمەنی 17 ساڵە ئاشکرابوو. ئەو توانیویەتی لە ماڵەکەیان هەڵبێت و پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکات. کچە هەڵاتووەکە بە پۆلیسی گوتووە لە رێگەی دۆزینەوەی تەلەفۆنێکی مۆبایل لە ماڵەکەیاندا، توانیویەتی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ئەنجامبدات. پۆلیس دەڵێ "کچە 17 ساڵەکە شێوە و رووخساری وەکو کچێكی تەمەن 10 ساڵ دەردەکەوت".بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان، 10 لە منداڵەکان کچن و دووانیان کوڕن، هەروەها شەشیان لەخوار تەمەن 18 ساڵن، شەشی دیکەشیان سەرووی 18 ساڵن.
پۆلیسی کالیفۆرنیا ئاشکرایکردووە: باوکەکە تەمەنی 57 ساڵە و ناوی دەیڤد تورپینـە و دایکەکەش تەمەنی 49 ساڵە و ناوی لویزە تورپینە.
هەرچەندە دایک و باوکی منداڵەکان دەستگیرکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانرێت ماوەی چەندە منداڵەکان بەوشێوەیە بەستووەتەوە.
پۆلیسی ویلایەتەکە ئاماژەی بەوە کرد، لەکاتی لێپێچینەوە لە دایک و باوکی منداڵەکان، هیچ وەڵامێکیان سەبارەت بە هۆکاری زنجیرکردن و برسیکردنی منداڵەکانیان پێ نەبووە. لەدوای ئاراستەکردنی تۆمەتەکانیش، دادگای کالیفۆرنیا بڕی 18 ملیۆن دۆلار کەفالەتی داناوە بۆ ئازادکردنی دایک و باوکەکە.
پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار