ترەمپ سوپاسی سەرکردایەتیی ئێران دەکات: رێز لە هەڵوەشاندنەوەی لەسێدارەدانەکان دەگرم
رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەیامێکدا سوپاسی بەرپرسانی باڵای ئێرانی کرد، ئەمەش دوای ئەوەی بڕیاری لەسێدارەدانی سەتان خۆپێشاندەری دەستگیرکراویان هەڵوەشاندەوە.
رۆژی هەینی 16ی کانوونی دووەمی 2026 ترەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی خۆی (Truth Social) پۆستێکی بڵاوکردەوە و تێیدا نووسیویەتی، "زۆر رێز لەو راستییە دەگرم کە تەواوی ئەو لەسێدارەدانانەی بڕیاربوو دوێنێ جێبەجێ بکرێن (کە زیاتر لە 800 کەس بوون)، لەلایەن سەرکردایەتیی ئێرانەوە هەڵوەشێندرانەوە."
سەرۆکی ئەمریکا پەیامەکەی بە وشەی "سوپاستان دەکەم!" کۆتایی پێهێناوە.
ئەم لێدوانەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە بەهۆی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانەکانەوە، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی ئێران دەستگیرکران و مەترسیی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لەسەریان هەبوو، بەڵام بەپێی قسەکانی ترەمپ، تاران لەو بڕیارە پاشگەز بووەتەوە.