100 دیارترین کەسایەتی جیهان؛ ناوی بەرهەم ساڵح، ترەمپ، پووتین، ماکرۆن و پزیشکیانی تێدایە
رووداو دیجیتاڵ
گۆڤاری تایمی ئەمریکی لیستی 100 کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیهانی بڵاوکردەوە. لەو لیستەدا بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و 20 کەسایەتی و سەرکردەی دیکەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی تێدایە.
رۆژی چوارشەممە، 15ی نیسانی 2026، گۆڤاری تایمی ئەمریکی لیستی 100 کاریگەرترین کەسانی جیهانی لەسەر ئاستەکانی سیاسی، هونەری، داهێنان، بازرگانی و چەندینی دیکە دیاریکرد.
لەو لیستەدا هەریەک لە کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و چەندان سەرکردەی دیکەی سیاسی هەن.
20 کەسایەتی و سەرکردەی خەڵکی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
20 لەو کەسانەی ناویان لە لیستەکەدا هاتووە خەڵکی وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. چواریان خەڵکی ئێران، پێنجیان خەڵکی لوبنان، سێیان خەڵکی ئیسرائیل، دوویان خەڵکی عێراق، دوویان خەڵکی سعودیە، یەکیان خەڵکی قەتەر، یەکیان سووریا و یەکێکی دیکەشیان خەڵکی تورکیایە.
سەرکردە و کەسایەتییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
عێراق
- بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران
- ئەحمەد حەمیداوی: ئەمینداری گشتیی کەتائیبی حیزبوڵـڵا
ئێران
- مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران
- عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
- رەزا ئەمیری موقەدەم، باڵیۆزی ئێران لە پاکستان
- موجتەبا خامنەیی، ریبەری ئێران
لوبنان
-جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان
-نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان
-نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا
-نەدا حەمادە مەعوەز، باڵیۆزی لوبنان لە ئەمریکا
-حەسەن بەدەوی، سیمبولی مرۆیی - کارمەندی خاچی سور (قوربانیی جەنگ)
ئیسرائیل
- بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائی
- ئییال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل
- یەحیێل لایتەر، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا
سعودیە
-محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە
-ئەمین ناسر، بەڕێوەبەری ئارامکۆ
قەتەر
محەمەد بن عەبدولرەحمان، سەرۆکوەزیرانی قەتەر
تورکیا
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا
سووریا
فیراس تلاس، کارمەندی پێشوی لافارژ
یەمەن
عیسام ئەلموتمەن، نوێنەری حووسییەکان
لیستی 100 کەسایەتییەکە و هۆکاری هەڵبژاردنیان
ئەم کەسایەتییانە بەهۆی رۆڵیان لە جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دانوستاندنەکانی پاکستان و رووبەڕووبوونەوەی گوشارە ئابورییەکان هەڵبژێردراون:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا (سەرۆکی تیمی دانوستاندنی شاندی ئەمریکا)
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران
عاسم منیر، فەرماندەی سوپای پاکستان (نێوەندگیر)
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا
جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا
محەمەد بن عەبدولرەحمان، سەرۆکوەزیرانی قەتەر
نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان
ئییال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئەنتۆنیۆ تاجانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا
رەزا ئەمیری موقەدەم، باڵیۆزی ئێران لە پاکستان
نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا
ئەلێکساندەر ستەب، سەرۆکی فینلاند
جۆرجیا مێلۆنی - سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا
شی جین پینگ - سەرۆکی چین
ڤلادیمیر پۆتین - سەرۆکی رووسیا
نارێندرا مۆدی - سەرۆکوەزیرانی هیندستان
محەمەد بن سەلمان - شازادەی جێنشینی سعودیە
ژان نوێل بارۆ - وەزیری دەرەوەی فەرەنسا
خاوەنکاران
جارێد کۆشنەر: خاوەنکار/سیاسی - راوێژکاری ئەمریکا.
ستیڤ ویتکۆف: خاوەنکار/سیاسی - نێردەی تایبەتی ئەمریکا.
ئێلۆن مەسک: خاوەنکار - خاوەنی تێسلا و سپەیس ئێکس و
جێنسن هوانگ: خاوەنکار - بەڕێوەبەری ئێنڤیدیا (Nvidia).
فاتیح بیرۆڵ: ئابووری - سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە.
ئەلێکسی لیخاچێڤ: خاوەنکار/تەکنیکی - سەرۆکی رۆساتۆمی رووسی.
کریستالینا جۆرجێڤا: ئابوری - سەرۆکی سندوقی نێودەوڵەتیی دراو.
ئاجای بانگا: ئابووری - سەرۆکی بانکی جیهانی.
تێدرۆس ئەدهانۆم: تەندروستی - سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی.
ساشا نادێلا: خاوەنکار - بەڕێوەبەری مایکرۆسۆفت.
سام ئەڵتمان: داهێنەر - بەڕێوەبەری OpenAI.
جێف بێزۆس: خاوەنکار - دامەزرێنەری ئەمەزۆن.
تیم کوک: خاوەنکار - بەڕێوەبەری ئەپڵ.
بێرنارد ئارنۆ: خاوەنکار - دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان (LVMH).
ئۆپرا وینفری: سیمبول و خاوەنکار
سیمبولەکان و هونەرمەندان
پاپا لیۆ: ئایینی - پاپای ڤاتیکان (بۆ هەڵوێستەکانی لەسەر جەنگ)
تایلۆر سویفت: هونەرمەند - گۆرانیبێژ (کاریگەریی کولتووری جیهانی)
لویس: سیمبول/چالاکوان - برای پاپا و لایەنگری ماگا
بەرهەم ساڵح: سیمبول/مرۆیی - بەرپرسی UNHCR (بۆ هاوکاریی لوبنان
حەسەن بەدەوی: سیمبول - کارمەندی خاچی سوور (وەک سیمبولی قوربانیانی لوبنان)
دێڤ پاتێل: هونەرمەند - ئەکتەر و دەرهێنەر
دوا لیپا: هونەرمەند - گۆرانیبێژ
هایاو میازاکی: هونەرمەند - دەرهێنەری ئەنیمێ
بیۆنسێ: هونەرمەند - گۆرانیبێژ
لیۆنێل مێسی: وەرزشڤان - سیمبولی جیهانیی تۆپی پێ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ: وەرزشڤان - سیمبولی تۆپی پێ
مایڵز تێلەر: هونەرمەند - ئەکتەر
زێندایا: هونەرمەند - ئەکتەر.
تۆم کرووز: هونەرمەند - ئەکتەر
کیلیان ئێمباپێ: وەرزشڤان
لێبرۆن جەیمس: وەرزشڤان
نۆڤاک جۆکۆڤیچ: وەرزشڤان
سۆفیا کۆپۆلا: هونەرمەند - دەرهێنەر
مایکڵ جەی فۆکس: سیمبول و چالاکوان
جێنی هێرمۆسۆ: وەرزشڤان
داهێنەران و پێشەنگەکان
ئارسینیۆ دۆمینگێز: پێشەنگ - سەرۆکی رێکخراوی دەریایی
ستێفان دوژاریک: پێشەنگ - گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتوەکان
ژان ئارنۆ: پێشەنگ - نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان
خۆرخێ مۆرێرا دا سیلڤا: پێشەنگ - بەڕێوەبەری UNOPS.
میرا مۆراتی: داهێنەر - زیرەکی دەستکرد.
دێمیس حەسەبیس: داهێنەر - Google DeepMind.
یولیا ناڤالنایا: پێشەنگ - چالاکوانی سیاسی
مارینا تەبەسۆم: داهێنەر - تەلارساز
نی یی ژین: داهێنەر - بایۆلۆجی
گابریێلا هێرست: داهێنەر - ژینگەپارێز
ئای ڕاو: داهێنەر - وزەی نوێبوەوە
دکتۆر رێنا لی: پێشەنگ - پاراستنی ئۆقیانووسەکان
کاتالین کاریکۆ: داهێنەر - زانای ڤاکسین
سڤانتێ پابۆ: داهێنەر - زانای جینات
کازۆ ئیشیگورۆ: هونەرمەند و داهێنەری نوسین.
کەسایەتییەکانی ناو جەنگ و رووداوەکان
ئەحمەد حەمیداوی: سیاسی/سەربازی - سەرکردەی کەتائیب حیزبوڵڵا.
فیراس تلاس: سیاسی/نێوەندگیر - سوری.
برونۆ لافۆنت: خاوەنکار - بەڕێوەبەری پێشوی لافارژ.
یەحیێل لایتەر: سیاسی - باڵیۆزی ئیسرائیل
نەدا حەمادە مەعوەز: سیاسی - باڵیۆزی لوبنان
بای ستیڤ مۆر: ئابووری- راوێژکاری ترەمپ
ئۆلیڤیا وایڵز، گوتەبێژی کۆشکی سپی
موجتەبا خامنەیی: رێبەری ئێران
عیسام ئەلموتمەن: سیاسی - یەمەن (حوسییەکان)
شەهباز شەریف: سیاسی - سەرۆکوەزیرانی پاکستان.
رەجەب تەیب ئەردۆغان: سیاسی - سەرۆکی تورکیا
ئەنتۆنی بلینکن: سیاسی - وەزیری پێشوی دەرەوەی ئەمریکا
جەیک سولیڤان: سیاسی - راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی
کاتارینا فۆن دێر لاین: سیاسی - یەکێتی ئەورووپا
چارڵزی سێیەم: سیمبول - پاشای بەریتانیا
لویس ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا: سیاسی - سەرۆکی بەرازیل
جەنێت یێڵن: ئابوری - وەزیری دارایی ئەمریکا
پاوڵ کاگامێ: سیاسی - سەرۆکی رواندا
سای کینیا: داهێنەر - وزەی خۆر
رۆبێرت ئۆبرایەن: سیاسی - راوێژکار
ئیلان ڤان ساندت، پێشەنگ - مافی دەریاوانەکان (بۆ گیراوانی تەنگەی هورمز)
کامیلا هایس، هونەرمەند
کۆڵمان دۆمینگۆ، هونەرمەند
بەڕێوەبەری ئارامکۆ، ئابوری - نەوت
دەریاوانە بێناوەکانی تەنگەی هورمز: سیمبولی خۆڕاگری (وەک رێزێک بۆ ٢٠ هەزار دەریاوانە گیرخواردووەکە)