حەوتەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە بەرلین بەڕێوەدەچێت
رووداو - بەرلین
دوای نزیکەی شەش ساڵ حەوتەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دەستی بە کارەکانی کرد. لەو فێستیڤاڵەدا کە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوامدەبێت، 28 فیلمی کورت و درێژ و دۆکیۆمێنتاری نمایشدەکرێن و چەندین پانێڵی تایبەت بە سینەمای کوردیش بەڕێوەدەچن.