سناپچات و چەند ئەپڵیکەیشنێکی دیکە لەکارکەوتن
رووداو دیجیتاڵ
ژمارەیەک ئەپڵیکەیشنی سۆشیال میدیا و خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت، لەنێویاندا گووگڵ کڵاود، سناپچات و سپۆتیفای ئێوارەی رۆژی سێشەممە لەکارکەوتن.
سپۆتیفای رایگەیاند، ئاگاداری کێشەکەیە و بەدواداچوونیان بۆ دەکات، ئەوەش دوای ئەوەی زیاتر لە 50 هەزار بەکارهێنەری بەرنامەکە ریپۆرتیان کرد کێشەیان هەیە لە بەکارهێنانی سپۆتیفای.
هەروەها ژمارەیەک زۆری بەکارهێنەرانی سناپچات، کێشەیان هەبوو لە کردنەوەی ئەپڵیکەیشنەکە. سناپچات لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، ئاگاداری کێشەکەن و کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی.
بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی داون دیتێكتەر، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 80 هەزار و 829 کەس ئاماژەیان بەوە داوە کە کێشەیان لە بەکارهێنانی سناپچات هەیە. 58٪ـی ئەوانەی کە ریپۆرتیان کردووە دەڵێن کێشەیان لە کردنەوەی بەرنامەکە هەیە، 20٪ کێشەیان لە داخڵبوون و 21٪ـیش کێشەی پەیوەندییکردن بە سێرڤەرەکانیانەوە هەیە.