ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا: کاتی هاتووە شەرع لەبری شەڕی کورد بە شوێن پێی ئەواندا بڕوات
رووداو دیجیتاڵ
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند، خەڵکی کورد ماوەیەکی درێژە لە پێناو داهاتوویەکی باشتر بۆ سووریا شەڕیان کردووە و هاوبەشی بەردەوامی ئەمریکا بوون.
ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا راگەیێندراوێکی لەبارەی دۆخی سووریا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "کاتییەتی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بە شوێنپێی ئەواندا بڕوات و کار بۆ داهاتووی وڵاتەکەی بکات، لە بری ئەوەی شەڕی خەڵکی کورد بکات."
ئەم راگەیێندراوەی لێژنەی پەیوەندییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەکاتێکدایە، کە سوپای عەرەبیی سووریا و گرووپەکانی، لە شەڕێکی سەختتدان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات.
شەڕەکە لە سنووری شارۆچکەکانی مەنسوورە و مەسکەنەیە. سوپای عەرەبیی سووریا کۆنترۆڵکردنی هەردوو شارۆچکەکەی راگەیاند، بەڵام هەسەدە دەڵێ: لە مەنسوورە ماون و نەگیراوە.