نێچیرڤان بارزانی: به‌رده‌واميى پشتگيريى واشنتن بۆ یەکخستنەوەی پێشمه‌رگه بە گرنگ دەزانین
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە میونشن کۆبوونەوە. سیلیست واڵاندەر رایگەیاند کە ئەمریکا "له پێشكشكردنى هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى پێويست بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت" و نێچیرڤان بارزانیش دەڵێت، "به‌رده‌واميى پشتگيريى واشنتن بۆ یەکخستنەوەی پێشمه‌رگه بە گرنگ دەزانین."
ئێوارەی ئەمڕۆ کاژێر 5:00 بە کاتی میونشن و کاژێر 7:00 بە کاتی هەولێر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سیلیست واڵاندەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو کۆبوونەوەیە دەڵێت، "دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد و باسيان له دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش كرد."
یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا "دووپاتیكرده‌وه كه وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى ستراتيژيى وڵاته‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ عێراق، له پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى پێويست بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و تا له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كى و نه‌هێشتنى هه‌ڕه‌شه‌يان، پێكه‌وه رووبه‌ڕووى تيرۆریستانى داعش ده‌بنه‌وه."
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاوکاری و پشتگیریی ئەمریکا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا دووپاتکردەوە و "هەروەها به‌رده‌واميى پشتگيريى واشنتن بۆ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌ت و رێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه به پێويست و گرنگ زانى."
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا "دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگيى پێكه‌وه‌كاركردن بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه ئه‌منييه‌كان و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش" باس کراون.
ئەمڕۆ هەینی؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن گەیشتە ئەڵمانیا.
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان، بەشداری لە دیدار و گفتوگۆکانی تایبەت بە بواری ئاسایش و سەقامگیری و ئەو ئاڵنگارییانە دەکات کە رووبەڕووی جیهان دەبنەوە.
کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و لە پەراوێزییدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەندین کۆبوونەوەی دەبێت.