مەسرور بارزانی گەیشتە واشنتن
رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی ئەمریکا، گەیشتە واشنتنی پایتەختی وڵاتەکە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەت، مەسرور بارزانی "زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئەمریکا و کۆنگرێس ئەنجام دەدات. هەروەها لەگەڵ وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی ئەمریکی گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی دەکات."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا، تایبەتە بە "پتەوکردن و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی و هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە."
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، مەسرور بارزانی لە سەردانەکەیدا بەشداری لە گفتوگۆیەکی تایبەتی کۆڕبەندی وزە لە واشنتن بە ناونیشانی "داهاتووی وزە لە هەرێمی کوردستان" دەکات.