پیاوێکی نیوزلاندی درێژترین ناو لە خۆی دەنێت و دەچێتە کتێبی گینس

رووداو دیجیتاڵ

پیاوێکی نیوزلاندی تەنیا بۆ ئەوەی ناوی بچێتە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان دوای 35 ساڵ هەوڵدان توانی ناوی خۆی بکاتە درێژترین لە جیهاندا، بەمەش خەونەکەی هاتەدی.
 
ساڵی 1990 لاورێنس ویتکینس کە هاووڵاتییەکی نیوزلەندییە ویستی ناوی خۆی بە فەرمی بگۆڕێت کە لە دوو هەزار و 253 وشە پێکبێت، ئەو کات دادگەی ناوچەی ئەوکلاند داواکەی پەسند کرد، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری وڵاتەکە داواکەی رەتکردەوە. 
 
دوای 35 ساڵ، واتکینس جارێکی دیکە داواکەی بەرزکردەوە بۆ دادگەی باڵای وڵاتەکەی و ئەویش داواکەی پەسند کرد. بەمەش ویتکینس بووە خاوەن درێژترین ناو لە جیهاندا و کورتکراوەکەی کردووەتەوە AZ2000. 
 
واتکینس لە یەکێک لە کتێبخانەکانی ئەوکلاند کاری دەکرد. ئەو دەڵێت، "کتێبی گینسم بۆ ژمارە پێوانەییەکان دەخوێندەوە. تەنیا دوو شت هەبوون کە هیوایان بۆ بخوازم و بتوانم بیانشکێنم چونکە من درێژترین و خێراترین کەس نیم. هیچ بەهرەیەکیشم نییە. یەکێک لە دوو شتەکان گۆڕینی ناوەکەم بوو و سەرکەوتوو بووم تێیدا." 
 
بە گوێرەی گوتەکانی واتکینس، ئەگەر بتەوێت ناوەکەی بخوێنیتەوە ئەوا پێویستت بە 20 خولەک دەبێت.