سزای مەرگ بۆ سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەنگلادش دەرکرا


رووداو دیجیتاڵ

دادگەیەکی بەنگلادش ئەمڕۆ دووشەممە، سزای لەسێدارەدانی بۆ شێخ حەسینە واجید، سەرۆکوەزیرانی لەکارلادراوی وڵاتەکە دەرکرد. 

دادگە دەڵێت، خانمەکە تاوانی دژی مرۆڤایەتیی کردووە. 
 
لە راگەیێندراوی دادگەدا هاتووە، حەسینە بە سێ تاوان، تاوانبارە، کە بریتین لە هاندانی تووندوتیژی، دەکردنی فەرمانی کوشتن و بێهەڵوێستی لەبەرامبەر تاوان و پێشێڵکارییەکان. 
 
دادوەر گۆلام مورتەزا مۆزومدەر لە کاتی خوێندنەوەی بڕیارەکە لە داکای پایتەخت گوتی: "ئێمە تەنیا یەک سزامان بۆ دەرکرد، کە سزای مەرگە."