نووسینگەکەی: جۆ بایدن تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە
رووداو دیجیتاڵ
نووسینگەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە راگەیێندراویکدا بڵاویکردەوە، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەیان تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە و بە ئێسکەکانیدا بڵاوبووەتەوە. دەشڵێت، هیوایەک بۆ چارەسەرکردنی ماوە.
رۆژی یەکشەممە، 18ی ئایاری 2025، نووسینگەی جۆ بایدن لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "هەفتەی رابردوو، پشکنینی پزیشکی بۆ گرێی پرۆستاتی سەرۆک جۆ بایدن کرا دوای ئەوەی ژمارەیەک نیشانە لە میزەڕۆیدا دەرکەوتن." دەشڵێت: "رۆژی هەینی دەرکەوت کە تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە. ئاستی گڵیسنەکەی نۆ بوو (واتا لە ئاستی پێنجەمی شێرپەنجە) و بە ئێسکەکانیشیدا بڵاوبووەتەوە."
گلۆسین پێنج ئاستی هەیە، یەکەمیان سووکترین و پێنجەمیان تووندترینە.
نووسینگەکە لە راگەیێندراوەکەیدا گوتیشی: "پێدەچێت بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەکە بەهۆی چەند هۆرمۆنێکەوە بێت کە (ئەگەر کۆنترۆڵبکرێن) دەکرێت کۆنترۆڵبکرێت."
ئاماژەیان بەوەش کرد: "سەرۆک و خێزانەکەی هەڵسەنگاندن بۆ ئەو چارەسەرانە دەکەن کە پزیشکان پێیاندەدەن".
کانوونی دووەمی 2021 بۆ 2025، بایدن سەرۆکی ئەمریکا بوو. بۆ ئەم خولەی سەرۆکایەتی وڵاتەکەشی بەربژێر بوو، بەڵام دواتر کشایەوە.
ساڵی 2015ـەش باو بایدن، کوڕی جۆ بایدن بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی مێشک گیانی لەدەستدا.