بەلجیکا 8 کەس بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتنی داواکاری گشتیی برۆکسل دەستگیر دەکات

 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی بەلجیکا دەڵێن، هەشت کەسیان بە تۆمەتی پیلانێکی گومانلێکراو بۆ کوشتنی جولیەن مۆینیل، داواکاری گشتیی شاری برۆکسل دەستگیرکردووە. 
 
رۆژی سێشەممە، 18ی تشرینی دووەمی 2025، نووسینگەی داواکاری گشتیی فیدراڵیی بەلجیکا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، پۆلیس دوای لێکۆڵینەوەیەکی چەند مانگە، ئەمڕۆ 18 شوێنی پشکنی و گومانلێکراوەکانی دەستگیرکرد. 
 
داواکاریی گشتیی بەلجیکا دەڵێت: "پێدەچێ گومانلێکراوە سەرەکییەکان پێشینەی تاوانکارییان هەبێت لە هەبوونی پەیوەندی بە گرووپەکانی بازرگانیکردن بە تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر. پێدەچێت گومانلێکراوەکان لەنێو جیهانی تاوانکاریی گرووپە ئەلبانییەکان چالاک بن."
 
داواکاریی گشتیی بەلجیکا دەڵێ، لە مانگی تەممووزەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان کردووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی زانیارییان هەبوو پلانێک بۆ کوشتنی داواکاری گشتیی برۆکسل هەیە. 
 
ئان فرانسن، داواکاری گشتیی فیدراڵی لەبارەی دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکان رایگەیاند: "ئەم کەیسە پێویستی ئەوەی نیشان دەدات کە دەبێت ئەفسەرانی پۆلیس و دادوەران باشتر بپارێزرێن کە رۆژانە دژی تاوانی رێکخراو دەجەنگن."