ماکرۆن بۆ رووداو: پشتیوانی لە سەروەریی عێراق دەکەین و هیوای سەقامگیری بۆ دەخوازم
رووداو دیجیتاڵ
ئیمانوێل ماکرۆن، لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداو دا، جەختی لەسەر پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیری و سەروەریی عێراق کردەوە و رایگەیاند، ئەمە ئەجێندای سەرەکیی پاریسە بەرامبەر بەغدا.
هاوکات، سەبارەت بە دۆخی ئۆکراینا، ماکرۆن ئاشکرایکرد، هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ پێشکێشکردنی پاکێجێکی دارایی نوێ بە کیێڤ بە مەبەستی دابینکردنی بەرچاوڕوونیی زیاتر بۆ داهاتووی ئەو وڵاتە.
رۆژی پێنجشەممە، 18ـی کانوونی یەکەمی 2025، سەرۆکی فەرەنسا پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەیەکی دوو رۆژەی سەکردەکانی ئەورووپا لەبارەی ئۆکراینا، لە برۆکسیل قسەی بۆ ئاڵا شاڵی، نێردراوی تۆڕی میدیایی رووداو کرد.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە داواکارییەکانی فەرەنسا لە عێراق لە قۆناخی پێکهێنانی حکومەتی نوێدا، ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاند، "من پشتیوانیی خۆم بۆ گەلی عێراق دووپاتدەکەمەوە. هەروەها هیواخوازی سەقامگیری و سەروەریی عێراقم. ئەوە ئەجێندای ئێمەیە."
رۆژی 11-11-2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرا و رۆژی 14-12-2025 دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بە فەرمی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەسندکرد. هەروەها هەوڵەکانی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەردەوامە.
دوایین دەرفەت بۆ ئۆکراینا؟
لەبارەی ئەوەی ئایا بەکارهێنانی سامانی بلۆککراوی رووسیا دوایین دەرفەتە بۆ ئۆکراینا؟ ماکرۆن، ئاماژەی بەوەدا، هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ پشتیوانیکردنی ئۆکراینا بەردەوامن.
ئیمانوێل ماکرۆن گوتی، "خواستی ئێمە لێرە لەم ئەنجوومەنەدا ئەوەیە پاکێجێکی دارایی پێشکێش بکەین بۆ ئەوەی بەرچاوڕوونیی زیاتر دابین بکەین."
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکە سەرکردەکانی ئەورووپا بڕیار لەسەر چارەنووسی 247 ملیار دۆلارە سڕکراوەکەی رووسیا بدەن، ئاخۆ دەکرێت لە دوو ساڵی داهاتوودا وەک پاڵپشتیی دارایی بدرێتە ئۆکراینا.
ماکرۆن گەشبینیی خۆی نیشاندا و گوتی، "زۆر گرنگە کە بگەینە رێککەوتنێکی گونجاو، منیش دڵنیام کە دەگەینە رێککەوتن."
سەرۆکی فەرەنسا، هەڵوێستی یەکگرتووی ئەورووپای دووپاتکردەوە و رایگەیاند، "هەڵوێستی ئەورووپییەکان زۆر روونە. ئێمە لە هەوڵەکانی جەنگدا پشتیوانیی ئۆکراینا دەکەین."
هەروەها ماکرۆن ئاماژەی بەوەش کرد، "دەمانەوێت بەرچاوڕوونی بدەین بە ئۆکراینا، هەروەها پشتیوانیی ئاشتییەکی پتەو و بەهێز دەکەین. هەر بۆیەش بەیەکەوە بەدواداچوون بۆ دانوستاندنەکان دەکەین و کاری هاوپەیمانێتییەکەش تەواو دەکەین."
دەقی پرسیار و وەڵامی رووداو لەگەڵ ماکرۆن
رووداو: پرسیارم هەیە بە ئینگلیزی. ئایا سامانە بلۆککراوەکانی رووسیا دوایین دەرفەتە بۆ ئۆکراینا؟ پرسیارێکی دیکەشم ئەوەیە کە داواکاریتان لە عێراق چییە لە سەروبەندی پێکهێنانی حکومەتی نوێدا؟
ماکرۆن: سەرەتا دەمەوێت بە وەڵامدانەوەی پرسیاری دووەم دەستپێبکەم: من پشتگیری خۆم بۆ گەلی عێراق دووپاتدەکەمەوە. هەروەها هیواخوازی سەقامگیری و سەروەریی عێراقم. ئەوە ئەجێندای ئێمەیە.
پرسیاری دووەم، سەبارەت بە ئۆکراینا. خواستی ئێمە لێرە لەم ئەنجوومەنەدا ئەوەیە پاکێجێکی دارایی پێشکێش بکەین بۆ ئەوەی بەرچاوڕوونی زیاتر دابین بکەین. زۆر گرنگە کە بگەینە رێککەوتنێکی گونجاو، منیش دڵنیام کە دەگەینە رێککەوتن. بەڵام هەڵوێستی ئەورووپییەکان زۆر روونە. ئێمە لە هەوڵەکانی جەنگدا پشتیوانیی ئۆکراینا دەکەین. دەمانەوێت بەرچاوڕوونی بدەینە ئۆکراینا، هەروەها پشتیوانیی ئاشتییەکی پتەو و بەهێز دەکەین. هەر بۆیەش بەیەکەوە بەدواداچوون بۆ دانوستاندنەکان دەکەین و کاری هاوپەیمانێتییەکەش تەواو دەکەین.