ئیتاڵیا ئەم هەفتەیە 89 پەنابەری وەرگرتووە

 
رووداو دیجیتاڵ

هەرچەندە ئیتاڵیا بەوە ناسراوە کە سیاسەتێکی تووندی بەرامبەر کۆچبەران و پەنابەران هەیە، بەڵام هێشتاش ئەگەر بە ژمارەیەکی کەمیش بێت پەنابەران وەردەگرێت.
 
ئەم هەفتەیە 89 کۆچبەر لە تورکیا و پاکستانەوە بە فڕۆکە و بە شێوەی یاسایی گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.
 
کۆچبەرەکان لە چوارچێوەی پرۆگرامێکی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هێندراونەتە ئیتاڵیا و زۆربەیان ئەفغانین.
 
لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا لە رێگەی ئەو پرۆگرامەوە نزیکەی 3000 کۆچبەر هێندراونەتە ئیتاڵیا، کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، رۆژئاوای کوردستان و سووریا، باکووری کوردستان و تورکیاشیان لەنێودا بووە.