بەهۆی پیسبوونی هەواوە لە هیندستان زۆرترین کەس دەمرن
رووداو - هەولێر
ساڵانە لە هیندستان بەهۆی پیسبوونی هەواوە زیاتر لە دوو ملیۆن کەس گیان لەدەستدەدەن. ئەوەش زۆرترین رێژەی مردنە لە جیهاندا کە بەهۆی پیسبوونی هەواوە بێت.
رۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، بەپێی توێژینەوەیەک ساڵانە زۆرترین کەس بەهۆی پیسبوونی هەواوە لە هیندستان گیانلەدەستدەدەن. بەجۆرێک لە ساڵێکدا زیاتر لە دوو ملیۆن کەس بەم هۆیەوە گیان لەدەستدەدەن.
بەپێی توێژینەوەکە، لەدوای هیندستان هەریەکە لە چین و نایجیریا دێن. بەپێی ژمارەی دانیشتوانیش بێت، چاد، کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست و کۆریای باکوور لە ریزی پێشەوە دێن.
توێژینەوەکە لەلایەن رێکخراوی هاوپەیمانیی نێودەوڵتی بۆ تەندروستی و پیسبوونی هەوا کراوە، بەپێی توێژینەوەکەش لە جیهاندا پیسبوونی هەوا هۆکاری 15%ی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانە .