ترەمپ: پاڵنەری جەنگی ئێران 7ی ئۆکتۆبەر بوو نەک ئیسرائیل
رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی نوێدا هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە گوایە ئیسرائیل وای لێکردووە جەنگ دژی ئێران هەڵبگیرسێنێت. ترەمپ نووسیویەتی، هۆکاری سەرەکیی دەستپێکردنی جەنگی ئێران رووداوەکانی 7ی ئۆکتۆبەری 2023 و رێگریکردن لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران بوو.
رۆژی دووشەممە 20-04-2026 ترەمپ لە ترووس سۆشیاڵ نووسی، "ئیسرائیل هەرگیز منی قایل نەکرد بە هەڵگیرساندنی جەنگ لەگەڵ ئێران. بەڵکو دەرەنجامەکانی 7ی ئۆکتۆبەری 2023 و ئەو بۆچوونەی هەموو ژیانم کە 'ئێران هەرگیز نابێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی'، ئەوەیان کرد."
سەرۆکی ئەمریکا، کە رووبەڕووی رەخنەی تووندی ناوخۆیی بووەتەوە سەبارەت بە جەنگی ئێران، جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر میدیای وڵاتەکەی. ترەمپ گوتی، "من بە تەواوی بێباوەڕییەوە سەیری شڕۆڤەکاران و راپرسییەکانی هەواڵە ساختەکان دەکەم. 90%ی ئەوەی دەیڵێن درۆ و چیرۆکی هەڵبەستراوە، راپرسییەکانیش ساختەن، رێک وەک هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی 2020."
ترەمپ بەراوردی نێوان دۆخی ئێران و ڤەنزوێلای کرد کە پێشتر ئیدارەکەی هەوڵی گۆڕینی رژێمی تێدا دابوو و گوتی، "رێک وەک دەرەنجامەکانی ڤەنزوێلا، کە میدیا حەز ناکات باسی بکات، دەرەنجامەکانی ئێران سەرسوڕهێنەر دەبن."
ترەمپ لە کۆتاییدا پەیامێکی ئاراستەی دەسەڵاتدارانی داهاتووی تاران کرد و نووسیویەتی، "ئەگەر سەرکردە نوێیەکانی ئێران (گۆڕینی رژێم!) زیرەک بن، ئەوا ئێران دەتوانێت داهاتوویەکی مەزن و گەشەسەندووی هەبێت."
دەقی پۆستەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ترووس سۆشیاڵ:
"ئیسرائیل هەرگیز منی قایل نەکرد بە جەنگ لەگەڵ ئێران، بەڵکو دەرەنجامەکانی 7ـی ئۆکتۆبەر، لەگەڵ ئەو بۆچوونەی هەموو ژیانم کە 'ئێران هەرگیز نابێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی'، ئەوەیان کرد. من بە تەواوی بێباوەڕییەوە سەیری شرۆڤەکاران و راپرسییەکانی هەواڵی ساختەکان دەکەم و دەیانخوێنمەوە. 90٪ـی ئەوەی دەیڵێن درۆ و چیرۆکی هەڵبەستراوە و راپرسییەکان ساختەن، رێک وەک چۆن هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی 2020 ساختە کرا. رێک وەک دەرەنجامەکانی ڤەنزوێلا، کە میدیا حەز ناکات باسی بکات، دەرەنجامەکانی ئێران سەرسوڕهێنەر دەبن، ئەگەر سەرکردە نوێیەکانی ئێران (گۆڕینی رژێم) زیرەک بن، ئێران دەتوانێت داهاتوویەکی مەزن و گەشەسەندووی هەبێت."