ئەڵمانیا خاڵی پشکنین لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ فەرەنسا دادەنێت

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، لە ماوەی یارییە ئۆڵۆمپییەکاندا لە پاریس، لەسەر سنوورەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ فەرەنسا خاڵی پشکنین دادەنرێن.

بڕیارەکەی ئەڵمانیا بۆ گەرەنتیکردنی دزەنەکردنی ئەوانەیە کە دەیانەوێت لە فەرەنسا کاری تیرۆریستی یان ئاژاوەگێڕی بکەن.

بڕیاروایە یارییە ئۆڵۆمپییەکان لە رۆژی 26ی ئەم مانگەوە تاوەکو 11ی مانگی ئاب لە پاریس بەردەوام بن.

چاوەڕوان دەکرێت 16 ملیۆن کەس بچنە پاریس و یارییەکان ببینن، بۆیەش وەزارەتەکانی نێوخۆی فەرەنسا و ئەڵمانیا بڕیاریان داوە ئەم ماوەیە بۆ کۆنترۆڵی سنوورەکان هاریکاریی زۆرتری یەکدی بکەن.