رووسیا شاری کوپیانسکی ئۆکراینای کۆنترۆڵکرد
رووداو دیجیتاڵ
سوپای رووسیا دەڵێ، دەستیان بەسەر شاری کوپیانسک دا گرتووە لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا.
رۆژی پێنجشەممە 20-11-2025 میدیای رووسیا بڵاویکردەوە، سێرگی کوزۆڤلێڤ، فەرماندەی سوپای رووسیا لە رۆژئاوای وڵاتەکە بە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیای گوت: "هێزەکانی رووسیا بە تەواوی شاری کوپیانسکیان ئازاد کرد."
بەگوتەی کوزۆڤلێڤ، شارەکە ناوەندێکی گرنگی بەرگریی ئۆکراینا بووە.
لە رۆژی یەکەمی هێرشەکەی 2022ـی مۆسکۆ بۆ سەر کیێڤ، شاری کوپیانسک کەوتە دەستی رووسیا، دواتر کیێڤ وەریگرتەوە.
تاوەکو ئێستا ئۆکراینا هیچ زانیارییەکی لەوبارەوە نەدرکاندووە.